riklam

سه‌ركۆ ،سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌یه‌

ئەدەب وهونەر 03:17 AM - 2015-06-30
سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌یه‌

سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌یه‌

هونه‌رمه‌ندی لاو سه‌ركۆ سه‌ردار ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ هونه‌ریه‌كاندا  هه‌میشه‌ بوونی هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی گۆرانیه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌ری كوردی بكات.

سه‌ركۆ به‌ گۆرانی (نێو نه‌مام) ده‌ستیپێكرد و هه‌ر ئه‌و گۆرانیه‌ش بوو به‌ ناسنامه‌ی ناساندنی ناوبراو به‌ گوێگرانی ، و نێو نه‌مام جێگایه‌كی باشی گرت و له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌ پێشوازیه‌كی باشی لێكرا .

له‌ ئیستاشدا سه‌ركۆ به‌رهه‌مێكی تری به‌ناوی سه‌فه‌ر ئاماده‌یه‌ و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ .

 سه‌باره‌ت به‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی سه‌ركۆ تایبه‌ت بۆ PUKmedia  دوا ووتی :ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی نێو نه‌مام دا تێده‌په‌ڕێت و دوای ئه‌ویش هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌م نه‌بووه‌ ، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ من ده‌مه‌وێت به‌رهه‌می كه‌م وپوخت بڵاوبكه‌مه‌وه‌ .

رونیشكرده‌وه‌:  زۆرێك له‌ هاورێیانم و گه‌نجانیش ده‌یان پرسی بۆ كاری نوێت نی یه‌ بۆیه‌ دواجار منیش بڕیارمدا كه‌ به‌رهه‌مێكی نوی بكه‌مه‌ جه‌ژنانه‌ی خۆم له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌ .

سه‌فه‌ر هۆنراوه‌ی  علی ره‌زا محمدیان ،  و ئاوازی حه‌مید ئه‌زمودی و موزیكی  رێباز قاسم و له‌ ستودیۆ r&z كاری ده‌نگی بۆ كراوه‌ و به‌ كامیرا هه‌ردی سه‌لامی وێنه‌گراوه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ .

 

 PUKmedia  ئاری مسته‌فا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket