riklam

سه‌رۆك كۆمار چاوی به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌وێت

عیراق 03:14 AM - 2015-06-30
باس له‌باردۆخی عیراق كرا

باس له‌باردۆخی عیراق كرا

ئێواره‌ی رۆژی دوشه‌ممه‌ 29/6/2015 به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم سه‌ردانی دكتۆر سه‌لیم ئه‌لجبوریی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد  و پێكه‌وه‌ گۆڕنكارییه‌ سیاسییه‌كانی وڵاتیان تاوتوێكرد.

 

له‌ دیدارێكی ره‌مه‌زانییدا كه‌ به‌ڕێز فریاد رواندزیی وه‌زیری رۆشنبیریی و  به‌ڕێز نه‌سیر عانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار  و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی  هێزه‌ نیشتمانییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوان ئاماده‌ی بون ،بیرو را ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ی كۆبونه‌وه‌ ده‌ورییه‌كانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و گرنگیه‌كه‌ی بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان ,هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه‌ش باسكران كه‌ ده‌نرێن له‌ پێناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌بوه‌كان و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به‌ تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و كوشتاره‌كاندا زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.

 

هه‌ر له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ له‌ ئارادان بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی روانین و بۆچونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به‌ ئاكام گه‌یشتنی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی سه‌رتاسه‌ریی كه‌ وڵات به‌ره‌وه‌ كه‌ناری ئۆقره‌یی بگه‌یه‌نێت ،ئه‌و رێوشوێنانه‌ش باسیان لێوه‌ كرا بۆ به‌شداریكردنی  عه‌شایره‌كان له‌ پرۆسه‌ی ئازاد كرنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان .

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket