riklam

سوپا سالاری عیراق خانه‌نشین ده‌كرێت

عیراق 02:47 AM - 2015-06-30
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی خانه‌نشینكردنی بۆ فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری سوپالاری سوپای عیراق ده‌ركردوه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندوه‌: رۆژی دوو شه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی خانه‌نشینكردنی فه‌ریقی یه‌كه‌م  بابه‌كر زێباری  سوپا سالای عیراق ده‌ركردوه‌. 

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌: تاكو ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ورد له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه‌ و هۆكاری خانه‌نشینكردنی سوپا سالاری عیراق كه‌ كورده‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. 

بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدایه‌ له‌ساڵی 2014 یشدا فه‌رمانی خانه‌نشینكردنی بۆ 300 ئه‌فسه‌رو پله‌داری تری عیراقی ده‌ركردبوو. 

 

PUKmedia   و  /ئارین كامه‌ران 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket