riklam

وێنه‌ و ڤیدیۆ.. سوپای توركیا هێرشده‌كاته‌ سه‌ر گونده‌كانی باكور

کوردستان 08:39 PM - 2015-06-29
سێ گه‌نج رفێندراون

سێ گه‌نج رفێندراون

له‌لایه‌ن سوپای توركیا هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر دانیشتوانی گوندی رۆبۆسكی سه‌ر به‌ناوچه‌كانی شه‌رناخ و سێ هاووڵاتی دانیشتووی گونده‌كه‌  ده‌ستگیرده‌كه‌ن  و ته‌قه‌ له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ن .

چالاكوانی سیاسی له‌باكوری كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن : ئه‌مڕۆ سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ گوندی رۆبۆسكی سنوری هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر دانیشتوانی گونده‌كه‌ و سێ گه‌نجی دانیشتوویی گونده‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردووه‌. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: هه‌رچه‌ند سه‌ربازانی توركیا باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانی گوندی رۆبۆسكیه‌وه‌ په‌لاماردراون، به‌ڵام دانیشتوانی گونده‌كه‌ ره‌تیانكردوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایانكردوه‌، كه‌ سه‌ربازانی سوپای توركیا مێرمنداڵێكی 15 ساڵانیان له‌سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كان كوشتووه‌. 

چالاكوانان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌ده‌ن: تاكو ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی دانیشتووی گونده‌كه‌ دیارنیه‌ و سه‌ربازێكی زۆری سوپای توركیا به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket