riklam

كه‌ركوك.. دژه‌تیرۆر شكست به‌هه‌وڵێكی تیرۆرستی ده‌هێنێت

کوردستان 07:58 PM - 2015-06-29
هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌

هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌

هێزەكانی دژەتیرۆر هەوڵێكی تیرۆرستی لەگەڕەكی عەرەفەی كەركوك پوچەڵدەكەنەوە.

لەبارەی تەقینەوەكەوە، سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/6/29 لەكاتی بەربانگدا تیرۆرستی خۆكوژ دیواری ئەمنی حسێنیەی عەرەفەی كەركوكی تێپەڕاندوەو دوای ئاگادار كردنەوەی نەوەستاوە، لەلایەن قەناس بەدەستەكانی هێزی دژە تیرۆرەوە كوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنها زیانی ماددی هەبووە.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket