riklam

له‌ته‌لته‌مر گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ی خۆكوژی داعش پوچه‌ڵكرايه‌وه‌

کوردستان 06:09 PM - 2015-06-29
چوار تۆن مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تێدابووه‌

چوار تۆن مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تێدابووه‌

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری سه‌ر كانتۆنی جه‌زیره‌ ده‌ست به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش ده‌گرن كه‌ نزیكه‌ی چوار تۆن مادده‌ی TNT و ته‌قینه‌وه‌ی تێدابووه‌.

ئاسایشی ته‌لته‌مر له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاشكرایكردوه‌: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ زیاتر له‌ 3840 كیلۆگرام مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تێدابووه‌ به‌تایبه‌ت TNT  پارچه‌ ئاسنی ورد و چه‌ند جۆرێكی تر . 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: هچزه‌كانی ئاسایش ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌یان له‌گوندی نۆڤڵیه‌ی رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر راگرتووه‌و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب پوچه‌ڵیان كردوه‌ته‌وه‌. 

ئاسایشی ته‌ل ته‌مر جه‌ختله‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، گه‌ر دزه‌ی بكردایه‌ته‌ ناو شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر كۆمه‌ڵكوژیه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وته‌وه‌ . 

PUKmedia    سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket