riklam

ته‌ئكید له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆر كرایه‌وه‌

عیراق 04:44 PM - 2015-06-29
پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی شێخه‌كانی عه‌شایر

پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی شێخه‌كانی عه‌شایر

ئه‌مڕۆ 29-6-2015 فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی شێخه‌كانی عه‌شایر له‌ ناوچه‌ی كریعات له‌ به‌غدا.

له‌و دیداره‌دا به‌ڕێزیان ئاماژه‌یكرد بۆ رۆڵی گرنگی عه‌شایر له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆرو سه‌رباری رۆڵی گرنگیان له‌ پته‌وكردنی پردی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان پێكهاته‌ جیاجیاكان له‌ وڵات.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم به‌ وردی گوێی له‌ داواو كێشه‌كانی ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ گرت و رایگه‌یاند به‌چاوی بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ داخوازییه‌كانیان و ته‌واوی هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌ كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بۆ جێبه‌جێكردنیان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket