riklam

هاورده‌كردنی گه‌نم قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

ئابوری 04:09 PM - 2015-06-29
هاورده‌كردنی گه‌نم قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

هاورده‌كردنی گه‌نم قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی جوتیارانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، هاورده‌كردنی گه‌نم قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، تایبه‌ت به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی گشتی پارێزگای سلێمانی، بڕیاردراوه‌ هاورده‌كرنی گه‌نمی بیانی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌بكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ (حوزه‌یران) كه‌وتۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ تارێكه‌وتی 1/8/2015 به‌رده‌وام ده‌بێت.

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری ده‌ركردنی پشت ئه‌و رێنماییه‌ نوێییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی ناوخۆو  پاراستنی مافی جوتیارانیشه‌ له‌ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵدا.

PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن- پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket