riklam

سه‌رۆك كۆمارو جێگره‌كه‌ی كۆده‌بنه‌وه‌

عیراق 03:57 PM - 2015-06-29
سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگره‌كه‌ی

سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگره‌كه‌ی

رۆژی 28/6/2015 د.فوئاد معسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی جێگره‌كه‌ی ئوسامه‌ ئه‌لنوجه‌یفی كردو مه‌سه‌له‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵاتی له‌گه‌ڵدا باسكرد.

له‌و دیداره‌ ره‌مه‌زانییه‌دا كه‌ فریاد رواندزی و ژماره‌یه‌ك له‌لێپرسراوان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی موسڵ به‌تایبه‌ت ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رزگاركردنی شاره‌كه‌ له‌چنگی داعش و تاوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌رهه‌ق به‌رۆڵه‌كانی نه‌ینه‌وا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان له‌سێداره‌دا.

دۆسیه‌ی ئاواره‌بووه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گوندو شاره‌كانی خۆیان كه‌ به‌هۆی تیرۆره‌وه‌ جێیانهیشتبوو، رێوشوێنه‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆیان، ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری دیداره‌كه‌ بوو.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket