riklam

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و یه‌كگرتوو

ی.ن.ک‌‌ 03:23 PM - 2015-06-29
هه‌ردوولا له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی هاوڕان

هه‌ردوولا له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی هاوڕان

ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی و تاوتوێكردنی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 29-6-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌فدی یه‌كگرتووی ئیسلامی داوایالێكردین كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بكرێت ئێمه‌ پێشوازیمان له‌و داوایه‌ی ئه‌وان كرد، چونكه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ سیاسه‌تی خۆمان بووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بكه‌ین، وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان-یش هه‌مان سیاسه‌تی سازانی نیشتمانی لامان پیرۆزو بایه‌خداره‌و كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولامان هاوڕابووین له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی، به‌هه‌مان شێوه‌ هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی بكرێت بۆئه‌وه‌ی گوێ له‌یه‌كتری بگرین و بتوانین به‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان بكه‌ین كه‌ خۆی له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوردا ده‌بینێته‌وه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket