كوردسات له ره‌مه‌زاندا
ریپۆرتاژ 03:09 PM - 2015-06-29كوردسات له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌چه‌ندین پرۆگرامی نوێوه ده‌بێته میوانی ماڵه‌كان
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات ساڵانه له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌چه‌ندین پرۆگرامی نوێوه ده‌بێته میوانی ماڵه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی هه‌م به‌خشینی كاتێكی خۆش به‌هاووڵاتیان و هه‌م له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵاته‌كانیانه‌وه قازانجێكی ماددی ده‌به‌خشنه ئه‌و كه‌سانه‌ی چانسی ئه‌وه‌یان ده‌بێت به‌شداری به‌رنامه‌كانیان بكه‌ن.
كوردسات ماڵی هه‌مووانه
به‌رنامه‌ی "كوردسات ماڵی هه‌مووانه" هه‌موو شه‌وانی ره‌مه‌زان كاتژمێر 9:00 ده‌بێته میوانی ماڵه‌كانتان و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی گوندێك له‌گونده‌كانی كوردستان به‌سه‌رده‌كاته‌وه، خه‌ڵكی قسه‌خۆش و ده‌نگخۆشی گوند له‌ڕێگه‌ی گۆرانی و نوكته‌و به‌سه‌رهاته‌كانیانه‌وه به‌رنامه‌كه جوانتر ده‌كه‌ن.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند "میدیا حسێن"ـه.
شه‌وانی سلێمانی
به‌رنامه‌ی شه‌وانی سلێمانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته به‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، شه‌وانه كاتژمێر 10:00 له سیتی سه‌نته‌ر مۆڵ پێشكه‌شده‌كرێت، هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له سیتی سه‌نته‌ر مۆڵ كه‌لوپه‌ل ده‌كڕن، بانگهێشتی به‌رنامه‌كه ده‌كرێن و پرسیاریان ئاڕاسته ده‌كرێت و به‌وه‌ڵام و زانیارییه‌كانیان خه‌ڵات وه‌رده‌گرن، جگه‌له‌وه‌ش بینه‌ران ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ناردنی كورته‌نامه‌یه‌ك بۆ 2883ی ئاسیاسێڵ و 2235ی كۆڕه‌ك تیلیكۆم چانسی بردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا فۆرچنه‌ر مۆدێل 2015 یان هه‌بێت، كه له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا تیروپشكی بۆ ده‌كرێت.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌ئاماده‌كردنی "سامان سه‌لام" و پێشكه‌شكردنی "ئاری عومه‌ر و به‌رفین زه‌ریا"ـه.
30 چركه
سی چركه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی كوردساته‌و هه‌موو شه‌وێك كاتژمێر 11:00 له‌مانگی ره‌مه‌زاندا پێشكه‌شده‌كرێت، ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتییه له‌پرسیارو وه‌ڵام، بینه‌ر له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ده‌توانێت له‌و به‌رنامه‌یه به‌شداربێت و به‌زانیاری و وه‌ڵامه‌كانی خه‌ڵات وه‌ربگرێت، خه‌ڵاته‌كان له 50 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 1000 دۆلار.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌ئاماده‌كردنی ئاودێرو پێشكه‌شكردنی "رۆزا جه‌مال"ـه.
دیاری رۆژێكی نوێ
جگه له‌و به‌رنامانه‌ی سه‌ره‌وه، كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات رۆژانه له‌به‌رنامه‌ی "رۆژێكی نوێ" وێنه‌ی گوڵێك بڵاوده‌كاته‌وه، كه هاووڵاتیان له‌ڕێگای كۆمێنته‌وه له‌په‌یجی تایبه‌ت به‌و به‌رنامه‌یه ناوی گوڵه‌كه ده‌نووسن و رۆژی دواتر تیروپشك بۆ ناوه‌كان ده‌كرێت و هه‌ركه‌سێك ناوی ده‌ربچێت ده‌بێته خاوه‌نی 100 دۆلار.
PUKmedia كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17