riklam

هه‌ولێر..په‌یامنێرانی كوردسات و KNN رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامار ده‌بنه‌وه‌

کوردستان 02:03 PM - 2015-06-29
په‌یامنێرانی كوردسات و KNN رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامار ده‌بنه‌وه‌

په‌یامنێرانی كوردسات و KNN رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامار ده‌بنه‌وه‌

چه‌ندین نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و جنێودان به‌ مۆبایل نێردراوه‌ بۆ په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات له‌ شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ها هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر تیمی كه‌ناڵی KNN.

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر تیمی كه‌ناڵی KNN و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ په‌یامنێری KURDSAT ده‌كرێت.

چه‌ندین نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و جنێودان نێردراوه‌ بۆ په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات كه‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌ڕه‌شه‌و و ژماره‌ی ئه‌و مۆبایله‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێكراوه‌ له‌ لای سه‌نته‌ری میترۆ پارێزراوه‌.

په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات له‌ شاری هه‌ولێر هاوكار عه‌بدولره‌حمان به‌ میترۆی راگه‌یاند چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڕه‌شه‌و جنێودان و سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر كراوه‌و  وتی: هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانم ده‌كرێت سوكایه‌تی و جنێودان له‌ ئاستێكدایه‌ باسناكرێت و هه‌مووی پاش 23ی حوزه‌یرانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

هه‌روه‌ها پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 28/6 تیمێكی كه‌ناڵیKNN  هانا ئیسماعیلی په‌یامنێر، گۆران له‌تیف وێنه‌گر، له‌ كاتی روماڵی تێكدانی خانووه‌كانی مامزئاوای شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه‌ په‌لامار ده‌درێن.

به‌رپرسی كه‌ناڵی KNN له‌ شاری هه‌ولێر، شه‌وقی كانه‌بی به‌ میترۆی راگه‌یاند له‌كاتی وێنه‌گرتنی ئه‌و رووداوه‌ هێزێكی زێره‌ڤانی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر تیمه‌كه‌مان وتی: به‌داری كاره‌بایی لێیان داون، هه‌روه‌ها به‌ شه‌ق ‌و قسه‌ی ناشرین، جه‌ختیكرده‌وه‌ یه‌كێك له‌ پله‌داره‌كانی زێره‌ڤانی جنێو و سوكایه‌تی زۆری كردووه‌.

كانه‌بی، باسیله‌وه‌شكرد كه‌ كامێرای تیمه‌كه‌یان شكێنراوه‌و ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر گشت كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوانی تیمه‌كه‌، وتیشی: ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌ ده‌ست به‌سه‌ركراون و بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات له‌ بنكه‌ی پۆلیسی شه‌مامك ماونه‌ته‌وه‌.

پاش هه‌وڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌ناڵی KNN تیمه‌كه‌ ئازاد ده‌كرێن، به‌ڵام كاسێته‌كه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ به‌ تیمه‌كه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket