riklam

فه‌رمانده‌ی داعش بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حه‌سه‌كه‌ كوژرا

کوردستان 01:55 PM - 2015-06-29
له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌ كوژراوه‌

له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌ كوژراوه‌

له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌نزیك گه‌ڕه‌كه‌ كوردیه‌كانی شاری حه‌سه‌كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی داعش بۆ هێشكردنه‌ سه‌ر شاری حه‌سه‌كه‌ كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی یه‌په‌گه‌ توانیویانه‌ ئه‌بو خالد ئه‌قسیسی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی داعش بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حه‌سه‌كه‌ بكوژن .

وتیشی: ناوبراو یه‌كێك بووه‌ له‌كه‌سانی متمانه‌ پێكراوی به‌غدادی و له‌ناوچه‌كانی ره‌قه‌و دێر ئه‌لزوردا فه‌رمانی سه‌ربازی داعشی پێسپێردرابوو، به‌ڵام به‌ چاوتیژی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی زاگرۆس به‌سزا گه‌یه‌نرا. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket