riklam

تیرۆرستێك له‌ناو كۆبانێ كوژرا

کوردستان 01:38 PM - 2015-06-29
خۆی حه‌شاردابوو

خۆی حه‌شاردابوو

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌و تیرۆرستانه‌ی داعش كه‌ 25ی حوزه‌یران په‌لاماری چه‌ند شوێنێكی كۆبانێایان دابوو، له‌كاتی خۆ حه‌شارداندا كوژرا. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی ئاسایشی كۆبانێ هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ PUKmedia پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: له‌گه‌ڕه‌كی جه‌ی ئه‌لبوتانی كۆبانێ  تیرۆرستێكی داعش خۆی حه‌شاردابوو، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كی ناوچه‌كه‌ بینیویه‌تی ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و شه‌ڕڤانان چونه‌ شوچنی رووداوه‌كه‌ و كوشتویانه‌. 

وتیشی: تیرۆرسته‌كه‌ به‌رنامه‌ی هه‌بووه‌ خۆی له‌سنوری توركیا نزیكبكاته‌وه‌و هه‌لچبێت، به‌ڵام رێگری لێكراوه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی توركی له‌گیرفانی جلو به‌رگه‌كانیدا بووه‌ . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket