riklam

محه‌مه‌د ره‌ئوف كه‌ركوكی له‌ سویده‌

ئەدەب وهونەر 01:28 PM - 2015-06-29
.

.

هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ محه‌مه‌د ره‌ئوف كه‌ركوكی بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری له‌ وڵاتی سویده‌ و ئێواره‌ی رۆژی 27-6-2015 له‌ شاری ئودڤاله‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان سۆزان نامۆ و ئاكار رۆنی له‌ ژێر ناونیشانی (له‌ سایه‌ی پیشمه‌رگه‌دا ژیان و هونه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه‌) كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیكی كوردیان ساز كرد.

سه‌باره‌ت به‌و سه‌فه‌ره‌ هونه‌رییه‌ی كه‌ركوكی بۆ PUKmedia دواو وتی: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ سه‌ر بانگێهشتی فه‌رمی حزبی كریس دیموكرات گه‌یشتومه‌ته‌ وڵاتی سویدو بۆ سازدانی كۆنسێرتێك، خۆشبه‌ختانه‌ دوێنی به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ كوردانی نیشته‌جێی سویدو ژماره‌یه‌كی باشی له‌ هاووڵاتیانی سویدی و رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكارانی ئه‌و وڵاته‌ كۆنسێرتێكی هاوبه‌شمان سازكردو به‌وتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌ نیشتمانیه‌كانم وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی گه‌ل و كۆبانی و چه‌ند به‌رهه‌مێكی تر ئاماده‌بوانمان خۆشحاڵ كردو پێشوازیه‌كی باش له‌ كاره‌كه‌مان كرا.

وتیشی: سویدیه‌كان كه‌ گوێبیستی گۆرانیه‌كان ده‌بوون خۆشحاڵی زۆریان پێوه‌ دیار بوو و به‌چه‌پڵه‌ رێزان رێز له‌ كاره‌كانمان گیرا.

كه‌ركوكی راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا بیڵێم خوازیارم كه‌ هه‌ل بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد بره‌خسێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ دنیا بناسێندرێت، چونكه‌ گه‌لی كورد خاوه‌نی جوانترین هونه‌رو دابونه‌ریته‌.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا محه‌مه‌د ره‌ئوف كه‌ركویكی وتی: سوپاسی بێ پایانم بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌رێز دلێر نامۆ كه‌ زۆر هاوكار بوو له‌گه‌ڵم و كار ئاسانی زۆری بۆ كردم.

PUKmedia ئاری مسته‌فا

3626102962015_Art-(4).jpg

4626102962015_Art-(3).jpg

2027102962015_Art (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket