riklam

كامیرۆن : كۆتايی به‌داعش ده‌هێنین

جیهان 01:24 PM - 2015-06-29
 پێویستی به‌كات و خۆڕاگری زۆره‌

پێویستی به‌كات و خۆڕاگری زۆره‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رادیۆ BBC4 دا ،  جه‌ختیله‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌،  كه‌  كۆتایهێنان به‌داعش كاتی زۆر و خۆڕاگری ئه‌وێت. 

دێڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: شكستی داعش پێویستی به‌دروستكردنی هێزێكی ناوخۆی به‌هێزه‌ كه‌ هه‌موو جیهان پشتیوانی بێت و ئێمه‌ وه‌ك به‌ریتانیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعشمان به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ زانیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌رژوه‌ندیه‌كانمان رۆڵده‌گێڕین له‌ له‌ناوبردنی ئه‌و گروپه‌. 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: داعش شكست ده‌خوات و ئایینده‌یه‌كی روونی له‌و ناوچانه‌دا نیه‌ كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر دا گرتووه‌، به‌ڵام پێویستی به‌كات و خۆڕاگری زۆره‌ .

 

 

PUKmedia و/ سامان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket