riklam

له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا داواكاری گشتی میسر بریندار ده‌بێت

جیهان 11:46 AM - 2015-06-29
برینه‌كه‌ی سه‌خته‌

برینه‌كه‌ی سه‌خته‌

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس له‌ نزیك زانكۆی هونه‌ری سه‌ربازی شاری قاهیره‌ بۆمبێك به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داواكاری گشتی میسردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و برینداربووه‌. 

ئاژانسه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌: هشام به‌ره‌كات داواكاری گشتی میسر له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیدا له‌نزیك زانكۆی هونه‌ری سه‌ربازی قاهیره‌ بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداربووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه‌. 

فرانس پرێس رونیشكردوه‌ته‌وه‌: تاكو ئێستا به‌ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌منی زیانه‌كانیان ئاشكرانه‌كردوه‌. 

 

PUKmedia   و / سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket