riklam

له‌ بۆكان یادی حه‌سه‌ن زیره‌ك كرایه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 11:17 AM - 2015-06-29
زیاتر له‌ 1000 گۆرانی بۆ دنیای موزیك و گۆرانی به‌ میرات به‌جێهێشتووه‌

زیاتر له‌ 1000 گۆرانی بۆ دنیای موزیك و گۆرانی به‌ میرات به‌جێهێشتووه‌

به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی كۆچی دوایی حه‌سه‌ن زیره‌ك هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد، ئێواره‌ی 29-6-2015 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هۆگرانی ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك مه‌راسیمێك له‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب له‌ شاری بۆكان به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ سه‌ید یاسین قوڕه‌شی كاریكاتۆریست سه‌باره‌ت به‌ لێهاتوویی و تایبه‌مه‌ندییه‌ شه‌خسییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك بۆ دانیشتوان دواو پاشانیش مسته‌فا ئیلخانی زاده‌ سه‌رۆكی بنكه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌ب ئاماژه‌ی به‌ پێگه‌و رۆڵی حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ فولكلۆری كوردیدا كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاسۆ شاعیری بۆكانی باسی له‌ ژیانی هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ك كردو دواتریش چه‌ند شاعیرێك به‌ پێشكه‌شكردنی شیعره‌كانی خۆیان كه‌شوهه‌وایه‌كی تایبه‌تیان به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خشی.

له‌ كۆتاییدا هه‌ر یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان ره‌حمان فه‌یزی و ماردین خادمی و هادی مه‌هدی به‌ گوتنه‌وه‌ی چه‌ندین گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك كۆتاییان به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هێنا.

جێی باسه‌ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك تشرینی دووه‌می ساڵی 1921 له‌ شاری بۆكان له‌ بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاردا دایكبووه‌و حوزه‌یرانی ساڵی 1972 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆكان پاش ماوه‌یه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردو له‌ سه‌ر داوای خۆی له‌ داوێنی كێوی ناڵه‌شكێنه‌ به‌ خاكسپێردراوه‌.

حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌ تۆماركردنی گۆرانییه‌كانی زیاتر له‌ 1000 گۆرانی بۆ دنیای موزیك و گۆرانی به‌ میرات به‌جێهێشتووه‌.

PUKmedia  ئاماده‌كردنی/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket