riklam

ئه‌مریكا ستراتیژی خۆی له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌ڕوو

جیهان 10:36 AM - 2015-06-29
ئه‌شتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

ئه‌شتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ستراتیژیی وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌ڕوو و راده‌گه‌یه‌نێت: ستراتیژی واشنتۆن له‌ناوبردنی حكومه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام (رێكخراوی تیرۆرستی داعش) و قاعیده‌یه‌.

ئه‌شتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ به‌ هاوڕێیه‌تی جه‌نڕاڵ دیمپسی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا له‌ كۆمسیۆنی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران به‌شداری كردبوو له‌ وتارێكدا ستراتیژی وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوبردنی داعش و قاعیده‌یه‌.

كارته‌ر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ستراتیژی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێگریكردنه‌ له‌وه‌ی كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ت یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه‌كردن به‌ بارودۆخی ناله‌باری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: قاعیده‌و داعش بۆ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی مه‌ترسیدارن و واشنتۆن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ له‌ناوبردنی داعش و قاعیده‌ ده‌گرێته‌به‌ر.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket