riklam

له‌ته‌مه‌نی 90 ساڵانیدا بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ستده‌هێنن

هەمەرەنگ 09:35 AM - 2015-06-29
له‌جه‌نگی دووهه‌می جیهانیدا وازیان له‌خوێندن هێناوه‌

له‌جه‌نگی دووهه‌می جیهانیدا وازیان له‌خوێندن هێناوه‌

ژن و مێردێكی به‌ڕه‌گه‌ز یابانی له‌وڵاتی ئه‌مریكاو له‌ته‌مه‌نی 90 ساڵانیدا بڕوانامه‌ی خوێندنی ئاماده‌ییان له‌ خوێندنگایه‌كی ولایه‌تی كالیفۆڕنیا به‌ده‌ستهێنا. 

 دوای پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه‌، جۆرج و میكو كایهارای ته‌مه‌ن 90 ساڵانیدا دوای ئه‌وه‌ی له‌جه‌نگی جیهانی دووهه‌م وازیان له‌خوێندن هێنابوو، بڕوانامه‌ی خوێندنی ئاماده‌ییان له‌ خوێندنگای توستینی سه‌ر به‌شاری ئیرڤین له‌ده‌ره‌وه‌ی لۆس ئه‌نجلس به‌ده‌ستهێنا. 

هه‌ریه‌ك له‌جۆرج و كیهارا له‌ 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 1943 دوای راگۆاستنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ 110 هه‌زار كه‌سیتر بۆ سه‌ربازگه‌یه‌ك له‌خۆرئاوای ئه‌مریكا له‌خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ له‌خوێندن.

جۆرج و كایهارا له‌ ساڵی 1950 هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ یه‌كدا كردوه‌و چوار منداڵیان هه‌یه‌.

 

PUKmedia    و / سامان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket