riklam

داعش 30 تیرۆرستی خۆی گوللــه‌باران ده‌كات

عیراق 08:53 AM - 2015-06-29
به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆهێزه‌كانی سوپای عیراق

به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆهێزه‌كانی سوپای عیراق

له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا تیرۆرستانی داعش به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆهێزه‌كانی سوپای عیراق له‌هه‌ردوو شاری رومادی و فه‌لوجه‌ 30 تیرۆرستیان گوللــه‌بارانكردوه‌.

فه‌ریق رائید جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق رایگه‌یاندوه‌: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له‌هه‌ردوو شاری رومادی و فه‌لوجه‌ تیرۆرستانی داعش 30 ئه‌ندامی خۆیان به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆهێزه‌كانی سوپای عیراق گوللــه‌بارانكردوه‌.

رونیشكرده‌وه‌: ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ پارێزگای موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین به‌ده‌یان تیرۆرستی خۆیان به‌هه‌مان تۆمه‌ت گوللــه‌بارانكردوه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ : رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 28-6-2015 له‌ ناوچه‌ی ئه‌بوجواری له‌ باكوری قه‌زای بێجی دوو قه‌ناس به‌ده‌ستی داعشیان ده‌ستگیركردوه‌.


PUKmedia    وه‌رگێڕان/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket