مه‌لا به‌ختیار: كێشه‌ی كورد له‌ئێستا كێشه‌ی پله یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
ی.ن.ک 07:02 PM - 2015-06-28ده‌بێ گوێ له‌سه‌رجه‌م ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كنایش بگرین
ئه‌مڕۆ 28-6-2015 كۆمیته‌ی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆ سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر ده‌ستورو پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌ئاماده‌بوونی د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاره‌زای یاسایی و ده‌ستوری و مامۆستا‌و ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و تیایدا، دوای ساتێك وه‌ستان بۆ شه‌هیدانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه به‌ئامانجی گفتوگۆ‌و راوێژكردن له‌پێناو گه‌ڵاڵه‌كردنی بیروبۆچوونه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌ستور، سیستمی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست زانراو تیایدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، دوای ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌هه‌لومه‌رجی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌زمونی حوكمڕانی كوردستان و دیارده‌و ئه‌گه‌ره‌كان، ئایینده‌و جیاوازی بارودۆخی ئێستا‌و رابردووی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركه‌كانمان مێژوویی، هه‌ستیارترو چاره‌نوسسازترن و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، له‌ڕووی بابه‌تییه‌وه هه‌لومه‌رجێكی ره‌خساوتر هه‌یه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له‌ڕووی خۆییه‌وه، ئێمه‌ی هێزه سیاسییه‌كان، توانیومانه له‌ئاستی ئه‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه ره‌خساوه‌دابین، كه ره‌نگه به‌درێژایی مێژوو، ئه‌م ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌مان بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتبێ و وتی: به‌درێژایی مێژوو نه‌قۆستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتر له‌لایه‌ن سه‌ردارانی كورد‌و هێزه سیاسییه‌كان و رابه‌رانی كورده‌وه، چ وانه‌یه‌كی لێوه‌رده‌گیرێ؟
مه‌لا به‌ختیار، رونتر هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌جیهانگیریدا، له‌خرۆشاوی دۆخی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌جێگۆڕكێی ئه‌ركه‌كانی نیشتمانیی، دیموكراسی، ناسیونالیستی، كۆمه‌ڵایه‌تیداو له‌شكستی پرۆژه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی خۆیان به‌حزبی نیشتمانیی و ئه‌و سیستم و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خۆیان، به‌ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی ئه‌زانی و جارجاریش سه‌ره‌تاتكێیان له‌گه‌ڵ دیموكراسی ئه‌كرد، له‌شكستی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌دا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه ئێستا شڵه‌ژاوییه‌ك له‌دۆخی سیاسی‌دا ده‌بینی و له‌ناو هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌لانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئێمه‌ی كورد، چانسمان له‌بارتره، له‌چانسی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی حكومه‌تیان هه‌بوو، هه‌م له‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌سایكس بیكۆوه هیچ جۆره ده‌ستكه‌وتێكی سیاسیان نه‌بووه، بۆیه كێشه‌ی كورد، ئێستا كێشه‌ی پله یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. كێشه‌ی پله‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، پله‌یه‌كی دیموكراسییه، پله‌یه‌كی نیشتمانیی و پله‌یه‌كی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه له‌دژی داعش و رایگه‌یاند: ده‌بینین كه له‌م هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌ی هه‌یه، مێژوو حوكمه بابه‌تییه‌كانی خۆی ده‌دات و كێشه‌یه‌كی وه‌كو كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كاته‌پێشه‌نگی رووداوه‌كان و ده‌یكاته كێشه‌ی پله یه‌ك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، جه‌ختیكرده‌وه كه: پێویستمان به‌روردبوونه‌وه‌یه، به‌قوڵ بونه‌وه‌و وه‌رگرتنی به‌ره‌نجامی زانستییه، گه‌ڵاڵه‌كردنی بیروبۆچوونی هاوبه‌شه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان رابپه‌ڕێنین و بڕیاری خۆیی هێزه سیاسییه‌كانی ئێستا، به‌په‌رله‌مان و حكومه‌تیشه‌وه، ده‌بێت كارێك بكه‌ین، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌رابردوودا كه‌ڵه‌كه‌بون و گیروگازی زۆریان بۆ دروستكردوین، ده‌بێ ورده ورده چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
رونیشیكرده‌وه، كه ئێستا هه‌لومه‌رجێكی سیاسی نوێ، زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌كی نوێ هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جۆرێك له‌هاوسه‌نگی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی یاسایی هه‌یه‌و په‌رله‌مان تاكه ده‌زگای شه‌رعیمانه، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازیش بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستانه‌و ده‌شبێ حورمه‌تی بگرین.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، مه‌لا به‌ختیار، رونیكرده‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر ده‌ستور، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم، سازانی حزبه سیاسییه‌كان و سازانیشه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌بێ گوێ له‌سه‌رجه‌م ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كنایش بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی رایه‌ڵه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه‌كراوی عه‌قلانی و سازانی رێكبخه‌ین و سه‌ره‌نجامیش ده‌ستور، بكه‌ین به‌ده‌ستورێكی گه‌ل په‌سه‌ندی راسته‌قینه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی (23)ی حوزه‌یرانی به‌وه‌رچه‌رخانێكی سه‌ره‌تایی پێشكه‌وتنی هاوكێشه دیموكراسییه‌كان پێناسه كرد‌و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌م جۆره وه‌رچه‌رخانانه پێویستی به‌فۆرمۆله‌كردنی یاسایی، به بنه‌مادانان و چه‌سپاندن هه‌یه، كه له‌سه‌ره‌نجامیشدا پێویستی به‌سازان و رێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه.
رونیشیكرده‌وه، كه: سازان به‌مانای پیلانگێڕی و كوده‌تا نییه، به‌مانای بێ‌باك بوون نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌و مانایه دێت كه لێپرسراوێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌رشانمان زیاتر ده‌بێت. له‌سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو گروپ و تاكێك، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یمانی سیاسی و سازانی نیشتمانیی.
هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه له‌م قۆناغه‌دا، له‌گه‌ڵ ساڵی (1992)، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر به‌ره‌و جیاوازییه‌كی تر ده‌ڕۆین و سه‌ره‌تای ئه‌و جیاوازییه‌ش ده‌ستیپێكرد، بۆیه ده‌بێت حزبی سیاسی راسته‌قینه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كه‌كانی هاوچه‌رخی سیاسی خۆی بگونجێنێ، ده‌بیت ئه‌م سه‌ره‌تا به‌ره‌و وه‌رچه‌رخان رۆشتنه، له‌م سه‌ره‌تای گۆڕینی هاوكێشه‌كان وردتر بێته‌وه‌و خۆی بگونجێ له‌گه‌ڵیدا، وتیشی: تێگه‌یشتن و خۆگونجاندن ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وڕه‌وه‌كه‌دا بچیته پێشه‌وه، تێی ناگه‌یت و خۆمان ناگونجێنین، بێگومان ئه‌وا ده‌بینه كۆسپ له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌كانداو راشیگه‌یاند: به‌شبه‌حاڵی یه‌كێتیی ده‌یخوێنینه‌وه، ده‌شمانه‌وێت خۆمان بگونجێنین و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: وه‌ك یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ هه‌مواری ده‌ستورین، له‌گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانین كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو ده‌ستوری سیستمی په‌رله‌مانیدا بسازێ .
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتیی، ته‌ئكیدیی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی مه‌به‌ستێتی، به‌وردی گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، له‌لایه‌ك یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، كه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌سودو قازانجی گه‌له‌مان و ئه‌م بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه دابڕێژرێت و وتیشی: ده‌بێ كارێك بكه‌ین كه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رجه‌م پرۆژه پێشكه‌ش كراوه‌كاندا بدۆزینه‌وه. له‌لایه‌كی تر، پرسی ده‌ستوری هه‌رێم، كه له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، ده‌ستوری به‌پێویست و گرنگ بۆ ئێستای گه‌له‌كه‌مان خوێنده‌وه‌و رونیشكرده‌وه، كه هه‌ر هه‌نگاو و پرۆژه‌یه‌كیش له‌پێناو چه‌سپاندنی زیاتری ئارامییه له‌كۆمه‌ڵداو كۆبوونه‌وه‌كه‌شی له‌پێناو بیروڕاگۆڕینه‌وه‌و گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستورو یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌گرنگ زانی.
پاشان عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و كۆمیته‌ی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتیی، دانیشتنه‌كه‌ی به‌گفتوگۆی راوێژكاری بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتیی و تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ناوبرد، به‌شێوه‌ك كه تێپه‌ڕاندنی بارودۆخه‌كه به‌قازانج و سودی گشتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێت.
پاشان له‌لایه‌ن شاره‌زایان و ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستانه‌وه، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی سه‌رنج و پێنشیازه‌كانیان، گفتوگۆ و بیروڕای پێویستیان سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای كوردستان، پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتیی بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی و سیستمی په‌رله‌مانی له‌كوردستان ئه‌نجامداو تیایدا، به‌سه‌رنجدان له‌ئه‌گه‌ره‌كانی ئایینده، ده‌ستخۆشیان له‌بڕیاری سازانی یه‌كێتیی كرد‌و جه‌ختیشیان كرده‌وه، كه سیستمی په‌رله‌مانی بۆ ئێستای كوردستان و ئه‌و قۆناغه‌ی نوێیه‌ی هاتۆته‌پێشه‌وه به‌گونجاو ده‌زانن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، جه‌ختیكرده‌وه، كه:
یه‌كه‌م: ئه‌م هاوكێشه دیموكراسییه، ده‌بێ ببێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مانو پێشكه‌وتنی ئه‌زمونه‌كه‌مان و راگرتنی هاوسه‌نگی سیاسی و ئیداری راسته‌قینه. هیچ لایه‌ك وای نه‌نوێنێ سه‌ركه‌وتووه‌و هیچ لایه‌كیش، له‌دوا ئه‌نجامدا، ژێركه‌وتوو نابێ.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی ئێران، كه له‌م ماوه‌یه‌دا قسه‌ی زۆری ده‌رباره ده‌كرێ، وه‌كو یه‌كێتیی بۆ مێژوو ده‌ڵێین:
هه‌تا ئێستا، كۆماری ئیسلامی ئێران، دورو نزیك، باسی كه‌یسی ده‌ستورو پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس نه‌كردووه. هه‌روا، یه‌كێتیش، هه‌رگیز، ئاماده نییه، بڕیاری پرسه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه‌كانی، بخاته گره‌وی سیاسه‌تی ئێران، یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تری ئیقلیمی.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19