riklam

كونسوڵی ئه‌ڵمانیا: به‌داخه‌وه‌م بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان

جینۆساید‌‌ 05:24 PM - 2015-06-28
 ئه‌ڵمانیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

ئه‌ڵمانیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ 2015/6/28 لام لی كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی ئه‌ڵمانیا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و  رێكخراوه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد.

له‌ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو هه‌ردوو رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی و ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤی به‌سه‌ركرده‌وه‌ دواتریش سه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو به‌شه‌ جیاوازه‌كانی مۆنۆمێنته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

لام لی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا  رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ سه‌ردانی یه‌كه‌م كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیایه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌ردانه‌كه‌شمان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات چ په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌ڵمانیاو هه‌ڵه‌بجه‌، ئێمه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكمان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ كردوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاریشم بوو نه‌متوانی به‌پڕۆژه‌وه‌ بێم بۆ هه‌ڵه‌بجه‌.

وتیشی: وه‌ك ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوی وادیمان هه‌یه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن، هاتین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هاوكاریان بكه‌ین تا خزمه‌ته‌كان به‌رده‌وامی پێ بده‌ین.

له‌ كۆتایشدا لام لی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له‌تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ناوی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه‌ هاوخه‌می و په‌ژاره‌ی خۆم بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌رده‌بڕم و به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ریاندا هێنراوه‌، ئه‌م وێنه‌و دیمه‌نانه‌ی بینیم نیشانه‌ی دڕه‌نده‌یی ئه‌و تاوانه‌بوون، ده‌بێت هه‌موو وڵاتان كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌م تاوانه‌ بگرین تا له‌ هیچ شوێنێكی تر دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket