riklam

له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی، خۆشی گیانی به‌خاكی كوردستان ده‌سپێرێت

کوردستان 09:47 PM - 2015-06-27
به‌لێنیدابوو تا سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌

به‌لێنیدابوو تا سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌

پیاوه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی كۆبانێ ، ئه‌و هه‌موو رۆژێك به‌یانیان زوو به‌ناو بازاڕی كۆبانێوه‌ تێده‌په‌ڕی تاكو بتوانێت خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ پاشماوه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی شاره‌كه‌ به‌كاره‌ هونه‌ریه‌كانی له‌دنیای جه‌نگ و تۆقاندنه‌وه‌ بكاته‌ شێوه‌یه‌ك له‌گوڵ و كه‌ره‌سته‌ی هونه‌ری. 

به‌ره‌به‌یانی 25-6-2015 ئه‌و كاته‌ی ره‌شپه‌رستانی داعش له‌خاكی توركیاوه‌ په‌لاماری شاری كۆبانێیاندا مام ( ره‌فعه‌ت هورز) كه‌ له‌ناو شه‌ڕڤانان وگه‌ریلادا به‌ هه‌ڤاڵ كارگه‌ر ناسراوبوو، شه‌هیدبووه‌. 

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia  هه‌ڤاڵ كارگه‌ر هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 60 ساڵانی ئه‌لبانیه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌توركیا ژیاوه‌و دواتر  خۆی و كوڕه‌كه‌ی چونه‌ته‌ قه‌ندیل و دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی له‌شه‌ڕی به‌رگری له‌خاكی كوردستان ، هه‌ڤاڵ كارگه‌ر چووه‌ته‌ كۆبانێ و له‌به‌رخودانی ئه‌و شاره‌دا به‌شداریكردوه‌. 

هه‌ڤاڵ كارگه‌ر پێشتر له‌لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاندبوو: تاكو كۆبانێ به‌ته‌واوی ئازاد نه‌كرێت و برینه‌كانی پاڕێژنه‌كرێت ئه‌و شاره‌ به‌جێناهێڵم. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket