riklam

420 به‌رد له‌گورچیله‌ی نه‌خۆشێك ده‌رهێنرا

هەمەرەنگ 02:33 PM - 2015-06-27
پزیشكه‌كان توانیویانه‌ (420) به‌رد له‌گورچیله‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌ربهێنن

پزیشكه‌كان توانیویانه‌ (420) به‌رد له‌گورچیله‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌ربهێنن

له‌ وڵاتی چین نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجامدراو  به‌سه‌دان به‌رد له‌ كورچیله‌ی ده‌رهێنرا.

ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای چینی بڵاویكردۆته‌وه‌، نه‌خۆشێك به‌ناوی (شینگ یانگ) كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمێكی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی بووه‌، ده‌مێك بووه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشی گورچیله‌یه‌وه‌ ناڵاندویه‌تی، پاش شكنین، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌رد له‌گورچیله‌ی چه‌په‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسیشی له‌وه‌كردووه‌، له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا كه‌ دوو سه‌عاتی خایاندووه‌، پزیشكه‌كان توانیویانه‌ (420) به‌رد له‌گورچیله‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌ربهێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو وتی: ماوه‌ی سی ساڵه‌ كاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌تا ئێستا تووشی نه‌شته‌رگه‌ری وانه‌بووم.

هه‌روه‌ها د. وی یۆبین پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی گورجیله‌ وتی: ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ له‌داواكردنی چاودێری پزیشكی دوا بكه‌وتایه‌، گورچیله‌كه‌ی راده‌وه‌ستاو له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بوو گورچیله‌كه‌ی لێبكه‌ینه‌وه‌.

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket