ژنی عه‌ره‌ب مه‌هێنن!
ژنان 02:21 PM - 2015-06-27ئه‌مه‌ل جه‌لال
ئه‌مه‌ل جه‌لال
هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی نه‌خوازراو و نائاساییدا ده‌ڕوات به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌مانی گرتووه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان گیانی خۆیان كردووه‌ته قه‌ڵغان بۆ پاراستنی كوردستان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان، رۆژانه له‌ڕێگه‌ی لێدوانه‌كانیانه‌وه پێمان ده‌ڵێن نه‌ترسین تا ئه‌وان هه‌بن رێگه به هیچ هێزێكی دوژمنكارانه ناده‌ن پێیه چه‌په‌ڵه‌كانیان بخه‌نه ناو خاكی كوردستان.
له لایه‌كی تره‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمه‌كه‌مان له مشتومڕی داڕشتنی ده‌ستوور و گۆڕینی سیستمی سیاسییه و كه‌متر ده‌پرژێته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه‌ی له مه‌ودای دوور و نزیكدا مه‌ترسییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت. له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌وه سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌ییه‌ن كه رووی كردووه‌ته هه‌رێم كه به پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان بیت 40% رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم پێكده‌هێنن. بوونی ژماره‌یه‌كی وا له هه‌ر ناوچه و وڵاتێك بێت ئه‌گه‌ر به پلان و به‌رنامه‌ی پێویست نه‌بێت، ئه‌وا له داهاتوویه‌كی نزیكدا رۆڵێكی گه‌وره‌یان ده‌بێت له گۆڕینی دیمۆگرافیا و سروشتی ناوچه‌كه و كاریگه‌ری نه‌رێنیان ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی كولتوور و عورفه باوه دواكه‌وتووه په‌یڕه‌وكراوه‌كانیان.
ئه‌مه جگه له چه‌ندین دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تائێستا له‌ناو ئه‌واندا به باوه‌ڕه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌كاتێكدا ئێمه له باشووری كوردستان ده‌یان ساڵه له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین تا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا كه پێمانوایه هێشتا كه‌مترینیمان بۆ به‌ده‌ستهاتووه. له‌ناكاو دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی بێشوماری ئاواره و په‌نابه‌ری عه‌ره‌بی شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراق هاتنی ئه‌و ژماره زۆره به‌بێ پلانی پێشوه‌خت كاریگه‌ری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی نه‌خوازراوی لی كه‌وتووه‌ته‌وه كه به‌داخه‌وه تائێستاش ئه‌م مه‌ترسییه وه‌ك پێویست دركی پێنه‌كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌بینراو به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی من ده‌ترسێنێت له بوونی ئه‌م ژماره زۆره ئه‌وه‌یه كه رۆژانه لێره‌وله‌وێ ده‌بینین و ده‌بیستین كه لاوان و پیاوانی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك هاوسه‌رگیری ژنی یه‌كه‌م و ژنی دووه‌م له‌گه‌ڵ كچان و ژنانی عه‌ره‌ب ده‌به‌ستن جا له‌ناو دادگاكانی هه‌رێم بێت یان بۆ ژنی دووه‌م په‌نابردنه به‌ر دادگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پاسا و و بیانوی زۆر لاواز گوایه ناتوانن كچانی كورد بهێنن به‌هۆی داواكاری زۆر و تێچوونی داراییه‌وه.
ره‌نگه ئه‌وه به‌شێك له راستی تێدا بێت، به‌ڵام ناكرێت بێ لێكدانه‌وه و بیركردنه‌وه‌ی نیشتمانی له‌سه‌ر ده‌ستی لاوان و پیاوانی كوردستان له‌پێناو بڕێك پاره ببنه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانی كوردی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان دروستبكه‌ن، چونكه به‌هۆی هێنانی ژن له نه‌ته‌وه‌كانی تر و به‌تایبه‌تی له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌بێته هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لای نه‌وه‌ی داهاتوو سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌لێ شتی تر په‌یوه‌ست به‌و پرۆسه‌یه.
بۆ پێویسته ده‌زگا تایبه‌ت و په‌یوه‌ندیداره‌كان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌تانه بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا حاڵه‌ت بێت زۆر به‌خێرایی ده‌گۆڕێت بۆ دیارده. بۆیه پێویسته رێگه له‌م ته‌عریبكردنه بگرن كه به‌درێژایی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی گه‌له‌كه‌مان قوربانی بۆ داوه. ناكرێت ئه‌م پرسه وا به‌سانایی تێپه‌ڕێ‌ت، بۆیه تكایه قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و شۆرشه‌كانمان نادیده مه‌كه‌ن و ژنی عه‌ره‌ب مه‌هێنن.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17