riklam

هۆڵه‌ندا.. كۆڕێك له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان سازده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 08:32 PM - 2015-06-26
كۆڕێك له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان سازده‌كرێت

كۆڕێك له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان سازده‌كرێت

به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی هۆڵه‌ندا/كه‌رتی رێكخستنی رۆته‌ردام به‌ هه‌مائاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی هۆڵه‌ندای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان /بازنه‌ی رۆته‌ردام،  گفتۆگۆیه‌كی كراوه‌، له‌كۆڕێكی رووبه‌ڕوودا بۆ به‌ڕێزان (رێواز فایه‌ق حسێن) ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی سه‌وز و (محمود ڕه‌زا) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ سه‌ر لیستی گۆڕان رێكده‌خات، له‌ژێر ناونیشانی {پڕۆژه‌ی هه‌رێمی ده‌ستوری كوردستان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێست وپڕۆژه‌ی فراكسیۆنی (گۆڕان و یه‌كێتی ) له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان} .


هه‌ر له‌م گفتوگۆكراوه‌یه‌دا سه‌رنج وتێبینی راو بۆچوونی زیاتر ده‌كرێت وئاماده‌بوانیش ده‌توانن به‌شێوه‌ی دیالۆگ وگفتوگۆی سه‌رده‌میانه‌ به‌ بۆچوونی جیاوازه‌وه‌ قسه‌و سه‌رنج وپێشبینی و باسی دواین گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان بكه‌ن.


ئاماده‌بوونتان له‌م گفتوگۆكراوه‌یه‌دا ئاگاداربوونه‌ له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

به‌روار.. یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨/٦/٢٠١٥
كات :١٥ تا ١٨
شوێن..
kolbleistraat 32
3192 BE Hoogvliet


بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌

كاوان دكتۆر كه‌ریم/ ٠٦٤١٨٧٨٨٨٦
هه‌وراز جه‌مال ره‌فعه‌ت / ٠٦٤٣٥٠٢٠٠٧

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket