riklam

شه‌ڕڤانان له‌كۆبانێ منداڵێكی چوار ساڵان له‌ده‌ست داعش رزگارده‌كه‌ن

کوردستان 05:59 PM - 2015-06-26
 ته‌قه‌ی لێكراوه‌و گوللــه‌یه‌ك به‌رده‌ستی كه‌وتووه‌

ته‌قه‌ی لێكراوه‌و گوللــه‌یه‌ك به‌رده‌ستی كه‌وتووه‌

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ به‌رده‌وامن له‌ پاككردنه‌وه‌ی كۆبانێ له‌تیرۆرستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا منداڵێكی چوار ساڵان به‌ناوی ( هه‌بوون ) له‌سه‌ر شه‌قامێكی شاره‌كه‌دا رزگارده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شاری كۆبانێ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: منداڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌قه‌ناس ته‌قه‌ی لێكراوه‌و گوللــه‌یه‌ك به‌رده‌ستی كه‌وتووه‌و له‌سه‌ر شه‌قامێكی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی مشته‌نور كه‌وتبووه‌ زه‌ویه‌كه‌.

وتیشی: شه‌ڕڤانان ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ منداڵه‌كه‌ له‌مردن رزگاری بووه‌.

رونیشكرده‌وه‌: تائێستا دایك و باوكی منداڵه‌كه‌ دیارنین.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket