riklam

كوردانی ئه‌ڵمانیا پەلاماردانی کۆبانێ و رۆڵی تورکیا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 04:33 PM - 2015-06-26
لەبەردەم کەنیسەی لۆرەنتس کیرشەی سەنتەری شاری نۆرنبیرگ رێپوانێكیان سازكرد

لەبەردەم کەنیسەی لۆرەنتس کیرشەی سەنتەری شاری نۆرنبیرگ رێپوانێكیان سازكرد

کوردستانیان لەچەندین وڵات بەتایبەتی شارەکانی ئەڵمانیا کەوتنە پرۆتستەکردنی ئەو پەلامارەی کۆبانێ و رسواکردنی تورکیا.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٥/٦/٢٠١٥ تیرۆرستانی داعش بەهاوکاری تورکیا دزەیانکردە ناو کۆبانێ و بوونە هۆی کارەساتێکی تر کەمنداڵ و ژن و پیرو پەککەوتەی تیابووە قوربانی، کوردستانیان و هەڤاڵان و هەوادارانی یەپەگەو یەپەژە بەهاوکاری پلاتفۆرمی هێزە دیمکراتخوازەکانی شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا لەبەردەم کەنیسەی لۆرەنتس کیرشەی سەنتەری شاری نۆرنبیرگ رێپوانێكیان سازكرد.

کوردستانیان پەیامێکیان بەزمانی ئەڵمانی گەیاندە شەقام و چەندین وتاریان بەزمانەکانی ئەڵمانی و کوردی کرمانجی و تورکی خوێندەوەو ئاماژەیان بۆ هەڵوێستی دوژمنکارانەی تورکیا بەرامبەر بەسەرکەوتنەکانی رۆژئاواو هاوکاری بەناو دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش کردو داوایان لەکۆمەڵگەی ئەڵمانیاکرد لەو راستیانە تێبگەن و فریای کورد بکەون لەڕۆژئاوای کوردستان.

داواشیانکرد کەحکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی رۆلی خۆیان بگێڕن، لەپەیامەکەی پلاتفۆرمی هێزە دیموکراتخوازەکانی شاری نۆرنبێرگدا هاتبوو رێگەبگرن لەسیاسەتی دوژمنکارانەی تورکیا بەرامبەر بەخەڵکی سڤیلی رۆژئاوا ئەو هاوکاریە بۆداعش لەلایەن تورکیاوە رسواو مەحکوم بکەن ولێپرسینەوەی لەگەڵ بکەن، هەمان کات داوایانکرد کەپشتیوانی لەخەڵکی خۆڕاگری رۆژئاوا بکەن.

شایانی باسە لەوخۆپیشاندانەدا نوێنەرانی کەرتی رێکخستنی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان تاکەحزبی کوردستانی بەشداربووی گەرماو گەرمی ئەوخۆپیشاندانە کتوپڕیەبو، هاوکات لەشاری مانهایمیش و چەندین شاری تری ئەڵمانیا بەبەشداری کوردستانیان حزب و پلاتفۆرمەکانی رێکخراوە مەدەنیەکان هەمان ناڕەزایی بەرێوەچوو.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket