تاوانی راگواستنی قه‌ڵادزێ
جینۆساید 03:27 PM - 2015-06-26راگواستنی قه‌ڵادزێ له 26-6-1989
خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ تاوانی راگواستنی قه‌ڵادزێ له 26-6-1989
له‌درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ناڕه‌وایه‌یی حكومه‌تی به‌عسی له‌ناوچوو په‌یڕه‌وی ده‌كرد به‌رامبه‌ر میللـه‌ته‌كه‌مان، یه‌كێك له‌وانه راگواستنی گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌ناویشیاندا قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ربوو كه ده‌توانیین بڵێین پشكی شێری به‌ركه‌وت كه‌به‌ر ئه‌م راگواستنه كه‌وت كه‌ناوه‌ندی قه‌زای قه‌ڵادزی و سه‌رجه‌م گونده‌كانیشی گرته‌وه. هه‌رله دوایی رێكه‌وتنامه شومه‌كه‌ی جه‌زائیر سالی 1975 له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و ئێران یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی له‌خالی سێیه‌می دا ئه‌وه‌بوو به‌بیانوی پاراستنی سنوره‌كان و پشتێنه‌ی ئه‌منی ده‌ستیكرد به راگواستنی گونده‌كان بۆهه‌ندێك شوێنی سنوری به‌دووری نزیكه‌ی ٣٠ كم كه ئه‌وه بوو به‌قۆناغی یه‌كه‌م له‌ساڵی 1977 گونده‌كانی بناری قه‌ندیلی راگواست به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گوندانه له دوای نسكۆی شۆرش ئه‌یلول وه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نۆی له‌ناوچه سه‌خته‌كان به‌تایبه‌ت بناری قه‌ندیل ببوو به‌مۆلگه‌ی شۆڕش وه ببوو به‌بنكه‌ی یارمه‌تیدانی هێزی پیشمه‌رگه، بۆیه رژێم وه‌كو هه‌ڵوێستێك به‌شێك له‌گونده‌كانی بناری قه‌ندیلی راگواست بۆ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ، قۆناغی دووه‌م له‌ساڵی 1978و 1979 جارێكی تر رژیم به‌بیانوی یارمه‌تیدانی گونده‌كان بۆهێزی پێشمه‌رگه وه سه‌رنه‌وی نه‌كردنیان بۆ رژێم له‌مانگی 7 ی ساڵی 1978 ته‌واوی گوندنشینه‌كانی سنوری پشده‌ری راگواست بۆ سێ ئۆردوگای زۆره‌ملێ (پێمالك تووه، سۆران، به‌سته‌ستین) ئه‌وه‌بوو رژێم ده‌ستیكرد به‌كۆمه‌ڵێك خونه‌رینی خراپ له‌ناو ئۆردوگاكاندا به‌ڕاكێشانی گه‌نجان به‌لای كاری نه‌شیاو وه‌ك قوماركردن و چه‌كداركردنی خه‌ڵك، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی گوندنشینه‌كان خاوه‌ن هه‌ڵوێستی كوردانه‌بوون خۆیان ده‌پاراست، به‌ڵام له‌ناویشیاندا هه‌بوو كه ده‌بوو به‌چه‌كدار قۆناغی سێیه‌م له‌ساڵی 1988 ئۆردوگای به‌سته‌ستینی گواسته‌وه بۆ ناچه‌ی حاجیاوا له‌ده‌ڤه‌ری بیتوێن و به‌شێكیشی بۆ ئۆردوگای رانیه وه قۆناغی چواره‌م و كۆتایی له‌مانگی 6ی 1989 دا ئه‌وه‌بوو بۆ به‌ته‌ختكردن و وێرانكردن و راگواستنی ته‌واوی شاری قه‌ڵادزێ به‌هه‌موو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریشیه‌وه به‌كاملی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر كه له‌چه‌ند ئۆردوگایه‌كی زۆره‌ملێ كۆیان كردنه‌وه له‌وانه سنوری سلێمانی (بازیان یه‌ك بازیان دوو) كه به مه‌دینه سه‌لام ناسرابوو له‌هه‌ولێریش ئۆردوگاكانی (خه‌بات جدیده، كه‌وه‌ڕگۆسك، داره‌توو هتد..
ئه‌مه‌ش جۆرێكه له له‌شێوازه‌كانی جینۆساید به‌پێی پێناسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت كه له‌ئامانجه‌كانی وردبینه‌وه ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌به‌ستی رژێم له‌ناوبردن و قڕكردنی دانیشتوانی شاره‌كه بووه، هه‌روه‌ها تێكدانی باری ژینگه و كلتور‌و ئابوری و بایه‌لۆژی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌بوو له‌گه‌ڵ گونده‌كانی، بۆیه دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌و به‌شێك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان توانرا كه‌یسی راگواستنی قه‌ڵادزێ به‌جینۆساید بناسرێت، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 2014 له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان راگه‌یه‌ندارا، بۆیه پێویسته كار له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دوای جینۆسایدناساندنه‌كه بكه‌ین ئه‌ویش به وابكرێت حكومه‌تی عیراقی پابه‌ندبێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه كه‌به‌پێی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كان حكومه‌ت به‌رپرسیاره وه له‌ده‌ستوریش ئاماژه‌ی پێكراوه ده‌بێت ئه‌م سنورانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی رژێم بن قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، چونكه حكومه‌تی عیراقی میرات گری حكومه‌تی پێشوی عیراقه وه ده‌بێت داوای لێبوردنیش له‌خه‌ڵكی كوردستان بكات كه تائێستا دانی پێدانه‌ناوه وه له‌سه‌رئاستی ناوخۆیش پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر گرنگی به‌م سنوره‌بدات له رووی ئاوه‌دانی و كشتوكاڵ و رێگاوبان و بازرگانی تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی مه‌رزی كێلێ وه‌ك خاڵێكی بازرگانی هاتووچۆی نێوده‌وڵه‌تی كه گرنگیه‌كی زۆری بۆ سنوره‌كه هه‌یه له‌بواری بوژانه‌وه‌ی سنوره‌كه هه‌م بۆشاری قه‌ڵادزێ هه‌م بۆ شاری سه‌رده‌شت.
بۆیه راگواستنی قه‌ڵادزێ و پشده‌ر به‌گشتی له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌م وه‌ك شوێنی جوگرافی كه سنوریه‌و رژێم هه‌میشه له‌سنوره شاخاویه‌كان ده‌ترسا له یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هه‌م خه‌ڵكه‌كه‌شی خه‌ڵكێكی خه‌باتگێڕو شۆڕشگێڕبووه له‌هه‌موو شۆڕشه‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌شۆڕشی نوێ كه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی زیاتر له‌بناری قه‌ندیل و پشده‌ربووه، پشده‌ر مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه له به‌رگریكردن له‌خاك دژی دوژمنانی گه‌لی كورد له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا پشتگیری شۆڕش بووه.
له‌راستیدا ئه‌م راگواستنه كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری هه‌بووه جێی هێشتووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئابوریه‌كان و كۆی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پشده‌ر، له‌كۆتایدا ده‌ڵێم (ده‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وی ئێمه له‌ده‌ستی ره‌شی كۆمه‌ڵكوژان و وێرانكه‌رانی به‌عس و دوژمنان به‌هێزتره).
ئیبراهیم محێدین موراد
به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌هیدانی قه‌لادزێ
26-6-2015
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27