riklam

ڤیدیۆ.. پێنوسێك له‌یه‌ك چركه‌دا 120 وێنه‌ده‌گرێت

تەکنەلۆجیا 10:16 AM - 2015-06-26
پێشكه‌وتووترین جۆری پێنووسی ئه‌لیكترۆنیه‌

پێشكه‌وتووترین جۆری پێنووسی ئه‌لیكترۆنیه‌

كۆمپانیای دروستكردنی پێنووسی ئه‌لیكترۆنی NeoLAB Convergence كه‌ پێنوسی جۆری Neo Smartpen N2 دروست ده‌كات ، پێنوسێكی بلوتۆزی دروستكردوه‌، كه‌ توانای گرتنی 120 وێنه‌ی هه‌یه‌ له‌یه‌ك سانیه‌دا، كه‌ به‌پێشكه‌وتووترین پێنووسی بلوتۆزی جیهان داده‌نرێت. 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ ئاشكرایكردوه‌، پێنوسه‌كه‌ كێشی 22 گرامه‌ و توانای نوسینی بۆماوه‌یه‌ك زۆر هه‌یه‌ و هاكناكرێت، په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌ مویایله‌وه‌و ئه‌وكات له‌كاتی وێنه‌كێشان و وێنه‌گرتندا رۆڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ 120 وێنه‌ده‌گرێت له‌یه‌ك سانیه‌دا. 

یه‌كێكی تر له‌ سیفه‌ته‌كانی ئه‌م پێنووسه‌ توانای تۆماركردنی له‌سه‌ر فلاش رادیۆ  90 MB NAND هه‌یه‌، و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی Neo Notes له‌گه‌ڵ پێنووسه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدا كارده‌كات. 

نرخی پێنووسی New Smartpen N2 له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا 160 دۆلاره‌. 

 

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌ 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket