یه‌كێتی مامۆستایان كاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌رز ده‌نرخێنێت
تەکنەلۆجیا 02:40 PM - 2015-06-25.
سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌گرنگیه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ڕوانین بۆ باشكردنی دۆخی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانست له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د حاجی سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/6/2015 له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هات، له‌و سه‌ردانه‌یدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سكرتارییه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی هاوڕێتیان ده‌كرد، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا، سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت روونكرده‌وه‌و وتی: هه‌نگاو كار‌و پڕۆژه‌كانتان، به‌تایبه‌ت له بواری بایه‌خدان به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی، گۆڕینی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، ریزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان به‌پڕۆژه‌ی گرنگ لێیان ده‌ڕوانین، بۆیه له سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان پاڵپشتی ته‌واوی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانتان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌بین بۆ سه‌رخستنی كار‌و به‌رنامه‌كانتان.
مامۆستا عه‌بدولواحید محمه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌وه ئاستی زانستی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رز ده‌بێته‌وه‌و، كێبڕكێیه‌كی زانستی و ئه‌كادیمیش له نێوان مامۆستایانی و زانكۆكانی كوردستان دروست ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان راگه‌یاند: مامۆستایان كۆڵه‌كه‌ی پێشخستنی زانستن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكان، بۆیه به‌گرنیگه‌وه له رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایان ده‌ڕوانین.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و توانای ئه‌كادیمی مامۆستایان، وتیشی: هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه بۆ بایه‌خدان به‌مامۆستایان له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان.
د.یوسف گۆران ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كان به‌یه‌ك ئاست له قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان و زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بكرێن، تا به‌رهه‌می باش بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌دی بێنین.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند كێشه‌و گرفتێكی مامۆستایان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرا، ئه‌وه‌ش روونكرایه‌وه چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كان په‌یوه‌ستن به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌داو، له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و پڕۆژه زانستییه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان دیارییه‌كی پێشكه‌ش به وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24