riklam

چه‌كی پاره‌ی 385 كاندیدی به‌رنامه‌ی تواناسازی خه‌رجده‌كرێت

تەکنەلۆجیا 04:20 PM - 2015-06-24
چه‌كی سه‌رفكردنی مافه‌ داراییه‌كان ته‌نها له‌بانكی مناره‌ له‌شاری هه‌ولێر كاش ده‌درێت

چه‌كی سه‌رفكردنی مافه‌ داراییه‌كان ته‌نها له‌بانكی مناره‌ له‌شاری هه‌ولێر كاش ده‌درێت

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، خه‌رجكردنی چه‌كی پاره‌ بۆ 385 كاندیدی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاشكراكراوه‌. كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیدانه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادارده‌كات، كه‌ ناویان له‌لیستی ژماره‌ (3) ساڵی (2015)ی هاوپێچدا هاتوه‌و، ژماره‌یان (385) كاندیده‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (25-6-2015) سه‌عات (10)ی سه‌رله‌به‌یانی خۆیان یان بریكاره‌كانیان (وه‌كیل) سه‌ردانی (ره‌نج وه‌لی عه‌لی به‌رپرسی هۆبه‌ی ژمێریاری تواناسازی) له‌دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی مافه‌ داراییه‌كانیان.

دواكات بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كان رۆژی پێنچشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (25-6-2015) ده‌بێت.

تێبینی:
كاندید ئه‌گه‌ر خۆی بێت، ده‌بێت فۆتۆكۆپی ره‌نگاوڕه‌نگ له‌ (پاسه‌پۆرت)ی خۆی بهێنت
بریكار (وه‌كیل)ی كاندید پێویسته‌ وێنه‌ی فۆتۆكۆپی ره‌نگاوڕه‌نگی بریكارنامه‌ (وه‌كاله‌ی گشتی) و ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
پێویسته‌ بریكار (وه‌كیل)ی كاندید، یان كاندیده‌كه‌ خۆی بێت، ده‌بێت زنجیره‌ی ناوی كاندید وه‌ك له‌لیستی هاوپێچدا نوسراوه‌ بزانێت.
چه‌كی سه‌رفكردنی مافه‌ داراییه‌كان ته‌نها له‌بانكی مناره‌ له‌شاری هه‌ولێر كاش ده‌درێت.

تكایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی تواناسازی، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌كی پاره‌ له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket