riklam

مووچه‌ بۆ ژنان و منداڵه‌ ئێزدییه‌ رزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش ده‌بڕدرێته‌وه‌

جینۆساید‌‌ 11:44 AM - 2015-06-24
 تا ئێستا (780) ژن و منداڵی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاریان بووه‌

تا ئێستا (780) ژن و منداڵی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاریان بووه‌

 دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی شاری به‌غدا-یان كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ و كێشه‌ و گرفت و بارودۆخی ژیانی ژنان و منداڵانی ئێزدی-یان به‌ هاوبه‌شی گه‌یانده‌ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی عیراق و ئه‌وه‌ بوو دواجار بڕیاری بڕینه‌وه‌ی مووچه‌یان بۆ درا.

ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ پێیان راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراق، بڕیاری بڕینه‌وه‌ی بڕی (110) هه‌زار دیناری داوه‌ بۆ هه‌ر ژن و منداڵێكی ئێزدیی رزگاربووی ده‌ستی داعش.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داتایه‌كی دروستن بۆئه‌وه‌ی لیستی ناوه‌كان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراق بكه‌ن.

پێویسته‌ بوترێت له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌، تا ئێستا (780) ژن و منداڵی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگاریان بووه‌ و زیاتر له‌ (3) هه‌زاری دیكه‌ش ماون.


PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket