riklam

داعش ئاسه‌واره‌كانی حه‌ویجه‌ به‌ رێگای قاچاغ بۆ توركیا ره‌وانه‌ ده‌كات

شوێنەوار‌‌ 01:26 PM - 2015-06-06
.

.

به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنیان، (داعش) له‌ رێگای دروستكردنی تیمێكی شاره‌زاوه‌، كه‌لوپه‌له‌ ئاسه‌واریه‌كانی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ ئاودیوی توركیا ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (هه‌واڵ)، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام (داعش)، له‌ رێگای دروستكردنی تیمێكی شاره‌زا له‌ بواری ئاسه‌واردا، ده‌ستیكردووه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌ ئاسه‌واریه‌كانی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ بۆ ناوچه‌ سنوریه‌كانی نێوان موسڵ ـ سوریا، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، فرۆشتنی ئاسه‌واره‌كان به‌ سه‌رچاوه‌ی دووه‌می داهاتی (داعش) له‌ دوای نه‌وته‌وه‌ دێت.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نیشته‌جێی ئێستای نێو قه‌زای حه‌ویجه‌ بۆ (هه‌واڵ)، ئاشكرایكرد: ئامانجی (داعش) له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ بۆ ناوچه‌ سنورییه‌كان، ئاودیوكردنی به‌ره‌و وڵاتی توركیا و فرۆشتنی به‌ قاچاخچیه‌كانی بواری كڕینی ئاسه‌وار، روونیشیكرده‌وه‌: ئاسه‌واره‌كانی له‌ بینای عه‌باسیه‌ له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌، كه‌ شوێنێكی تایبه‌ت به‌ ئاسه‌واره‌ دێرینه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، ده‌گوزارێنه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌و تیمه‌ی (داعش) به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كان پێكهێناوه‌، له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه‌ له‌ وڵاتی توركیا رێنمایی و ئامۆژگاری له‌سه‌ر چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كان ده‌كرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: تائێستا به‌شێكی زۆری ئاسه‌واره‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌ ئاودیوی وڵاتی توركیا كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئاشكراشیكرد: له‌ نێو ئه‌و تیمه‌ی (داعش) بۆ گواستنه‌وه‌ی و بازرگانیكردن به‌ ئاسه‌واره‌كانی حه‌ویجه‌ دروستیكردووه‌، چه‌ندین چه‌كداری كورد بوونیان هه‌یه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ هه‌واڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket