riklam

داعش جێگری به‌رپرسی داراییه‌كه‌ی خۆی گوللــه‌باران ده‌كات

عیراق 11:17 PM - 2015-05-29
بڕیاری گوللــه‌بارانكردن بۆ عه‌بدولڕه‌حمان ئۆزبه‌كی ده‌ركرا

بڕیاری گوللــه‌بارانكردن بۆ عه‌بدولڕه‌حمان ئۆزبه‌كی ده‌ركرا

به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری شه‌رعی داعش له‌شاری موسڵ عه‌بدولڕه‌حمان ئۆزبه‌كی جێگری به‌رپرسی دارایی داعش گوللــه‌بارانكرا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری داعشیش ره‌وانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو شاری موسڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنێ 28-5-2015 به‌پێی بڕیاری دادگای شه‌رعی داعش بڕیاری گوللــه‌بارانكردن بۆ عه‌بدولڕه‌حمان ئۆزبه‌كی جێگری به‌رپرسی دارایی داعش له‌موسڵ ده‌ركراو ناوبراو له‌ رۆژئاوای شاری موسڵ گوللـه‌بارانكرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: هۆكاری گوللــه‌بارانكردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دزین و بردنی پاره‌ی ئه‌و گروپه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌شاری موسڵ و هه‌روه‌ها ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری كۆگا بازرگانیه‌كانی موسڵدا هۆكارێكی دیكه‌ بووه‌.

هاوكات به‌پێی فه‌رمانی به‌رپرسانی باڵای داعش، به‌هۆی پێشڕه‌وی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌ئه‌نبار، به‌تایبه‌ت له‌شاری رومادی، زیاتر له‌حه‌وت سه‌ركرده‌ی دیاری داعش له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ره‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌كرێن .
 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket