riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان زیاتر 31 تیرۆرست ده‌كوژن

کوردستان 07:25 PM - 2015-05-29
 به‌ده‌یان كه‌سیان لێ برینداربووه‌

به‌ده‌یان كه‌سیان لێ برینداربووه‌

 له‌شه‌وی رابردوه‌وه‌ تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سنووری پارێزگای موسڵ چوارجار بۆردومانی تیرۆرستان كرده‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا زیاتر له‌ 31 تیرۆرست كوژران و به‌ده‌یان تیرۆرستیش برینداربوون.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌باس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmredia ی راگه‌یاند: له‌شه‌وی براردوه‌وه‌ تا گه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار هێرشی ئاسمانییان كردوه‌ته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستان له‌سنووری پارێزگای موسڵ.

 وتیشی: ئه‌و مۆڵگانه‌ی تیرۆرستان كه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج بریتین له‌میحوه‌ری حه‌ردان كه‌ سه‌ر به‌ناحیه‌ی سنوونی قه‌زای شه‌نگاله‌ و گوندی بارا كه‌سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگاله‌ و هه‌ردوو گوندی خالیدیه‌ و سه‌لاحیه‌ی كه‌سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خموورن.

غه‌باس سورچی راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیاییه‌ی كه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، له‌و بۆردومانه‌دا تیرۆرستان زیاتر له‌ 31 كه‌سیان لێكوژراوه‌و به‌ده‌یان كه‌سیشیان لێ برینداربووه‌.

هه‌روه‌ها له‌و بۆردومانانه‌دا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی تیرۆرستان سوتێندراون .


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket