riklam

دوو گه‌نج گیانیانله‌ده‌ستدا

کوردستان 06:58 PM - 2015-05-29
هه‌ردوكیان خوێندكارن

هه‌ردوكیان خوێندكارن

له‌رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای داره‌بزماره‌ دوو گه‌نج گیانیانله‌ده‌ستدا.

رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌عات 3:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ 29-5-2015  پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بوونی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای داره‌بزماره‌، له‌نزیك گوندی دێرێی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر.

راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت له‌ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای ئه‌له‌نترا، شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ناوی (مه‌نسور ئه‌حمه‌د ) ته‌مه‌ن 19 ساڵان و سه‌رنشینێك كه‌ له‌گه‌ڵی بووه‌ به‌ناوی (مه‌سعود بایز) ته‌مه‌ن  18 ساڵان كه‌ هه‌ردووكیان خوێندكارن به‌داخه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا .

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، دوای رووداوه‌كه‌ هه‌ردوو ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كران و دۆسێیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ كرایه‌وه‌ .


PUKmedia په‌یجی تایبه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket