riklam

داعش نێتی گڵاوی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت

عیراق 06:38 PM - 2015-05-29
تیرۆرستان خه‌یاڵیان خاوه‌

تیرۆرستان خه‌یاڵیان خاوه‌

له‌ وتاری نوێژی هه‌ینی ئه‌مڕۆدا 29-5-2015 وتار خوێنانی تیرۆرستان له‌شاری موسڵ، نێتی گڵاوی خۆیانیان راگه‌یاندو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌یه‌ هێرش بكه‌ن سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆرستان خه‌یاڵیان خاوه‌و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ئه‌نبار و رومادی ده‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م وتار خوێنانی تیرۆرستان له‌شاری موسڵ نێتی گڵاو خۆیانیان راگه‌یاندو داوایان له‌هاووڵاتیانی ئه‌و شاره‌ كرد كه‌ هاوكارییانبن له‌كاتی چوونه‌ ناوه‌وه‌یان بۆپارێزگای به‌غدا.

 وتیشی: له‌ وتاری نوێژی هه‌ینی ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن وتار خوێنانی تیرۆرستانه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، كه‌ دوای كه‌وتنه‌ ده‌ستی پارێزگای ئه‌نبار، هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ تا بچنه‌ ناو به‌غدا و ئه‌و پارێزگایه‌ بكه‌ن پایته‌ختی خه‌لافه‌تی خۆیان.

راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌وتاری نوێژی هه‌ینی ئه‌مڕۆدا له‌موسڵ باس له‌وه‌شكراوه‌، كه‌ دوای چوونه‌ ناو به‌غداوه‌ وه‌ك تیرۆرستان وتویانه‌ هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر قیبله‌ی شیعه‌كان( كه‌ربه‌لا) و ئه‌و پارێزگایه‌ش ده‌خه‌نه‌ ژێر ده‌ستی خۆیان، به‌ڵام غه‌یاس سورچی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ تیرۆرستان خه‌یاڵیان خاوه‌و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ئه‌نبار و رومادی ده‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌و پاشان هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق چڕده‌كرێنه‌وه‌ تا له‌موسڵیش بیانكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ده‌ركردنیان له‌موسڵ ئیتر داعش له‌عیراقدا ناوی نامێنێت.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket