riklam

كوالێتی به‌نزینی حكومی باشبووه‌

کوردستان 05:03 PM - 2015-05-29
شۆفێران ده‌توانن بچن له‌به‌نزینخانه‌ حكومییه‌كان به‌نزین تێبكه‌ن

شۆفێران ده‌توانن بچن له‌به‌نزینخانه‌ حكومییه‌كان به‌نزین تێبكه‌ن

كه‌والێتی به‌نزینی حكومی باشبووه‌و شۆفێران ده‌توانن بچن له‌به‌نزینخانه‌ حكومییه‌كان به‌نزین تێبكه‌ن.

 سه‌باره‌ت به‌باشبوونی كوالێتی به‌نزین له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له‌پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا كوالێتی به‌نزینی حكومی زۆر باشه‌و شۆفێران ده‌توانن بچن له‌به‌نزینخانه‌ حكومییه‌كان به‌نزین تێبكه‌ن.

 ئه‌و سارچاوه‌یه‌ وتیشی: رۆژانه‌ له‌ وڵاتی توركیاوه‌ چه‌ند تارنكه‌رێك به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ كوالێتی به‌نزینی پاڵاوگه‌ی بازیانیش باشبووه‌، شۆفێران ده‌توانن بێخه‌م بن له‌كوالێتی به‌نزینی حكومی.

 هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامێتی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی پشكنینه‌كانی ئێمه‌ له‌ئێستادا به‌نزینی حكومی له‌به‌نزینخانه‌ حكومییه‌كان ئۆكتانه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته‌ 91 بۆ 92 پله‌.

 وتیشی: له‌رابردووشدا كێشه‌ له‌كوالێتی به‌نزینه‌كه‌دا نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی وه‌ك ره‌ساس له‌به‌نزینه‌كه‌دا هه‌بووه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ی دروستكردبوو و ده‌بووه‌ هۆی سوتاندنی فیت په‌مپی ئۆتۆمبێله‌كان.

 جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌پێی وته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ئێستادا پاڵاوگه‌ی بازیان چاككراوه‌و شۆفێران ده‌توانن بچن له‌به‌نزینخانه‌ حكومییه‌كان به‌ 700 دینار بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین تێبكه‌ن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket