riklam

چۆن ده‌زانیت چ ڤیتامینێكت له‌جه‌سته‌دا كه‌مه‌ ؟

هەمەرەنگ 04:07 PM - 2015-05-29
خۆت دكتۆری خۆت به‌

خۆت دكتۆری خۆت به‌

هه‌ندێك له‌و نیشانانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانیت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ بزانرێت چ ڤیتامینێك له‌جه‌سته‌ماندا كه‌مه‌، كاتێكیش ده‌زانیت چ جۆر ڤیتامینێك له‌جه‌سته‌دا كه‌مه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵیك خۆراك بخۆیت بۆئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌و ڤیتامینانه‌ بگرێته‌وه‌.
گه‌ر هه‌وكردنی به‌رده‌وامت هه‌بوو به‌تایبه‌ت له‌به‌شه‌كانی سه‌روه‌ی ئه‌ندامی هه‌ناسه‌ وه‌ك (ده‌ركه‌وتنی برین له‌ده‌م ، شه‌و كوێری، وشكبونه‌و قڵیشاوی پێست) مانایی ئه‌وه‌یه‌ ڤیتامین A كه‌مه‌ له‌جه‌سته‌ت.
ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌وكاته‌دا پێویسته‌ به‌كاربهێنیرێت.
زه‌یتی جگه‌ری حوت، په‌نیر، شیر، كه‌ره‌، روه‌كی سه‌وز و ملوه‌ن وه‌ك سپێناخ ، گێزه‌ر، كاهو، كه‌له‌رم، ته‌ماته‌، پاقله‌وات، قۆخ، شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ.

له‌كاتی هه‌ستكردن به‌ماندویه‌تی به‌رده‌وام
نه‌بونی ته‌ركیز، قڵیشاندنی لێوه‌كان، حه‌ساسیه‌ت به‌ روناكی، دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام، ئاره‌قكردنه‌وه‌.
له‌و كاته‌دا تۆ ده‌زانیت كه‌ ڤیتامین B كه‌مه‌.
پێویسته‌ خومره‌، جگه‌ر، گۆشت، زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ و سه‌وزه‌وات، میوه‌، پاقله‌ی سودانی، سپێناخ، كه‌له‌رم، گێزه‌ر به‌كاربهێنرێت له‌و باره‌دا.

گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ستت به‌ سه‌رماكرد، یان خوێن به‌ربونی پوك، ساڕێژنه‌بونی برین به‌ئاسانی له‌و كاته‌دا تۆ كه‌می ڤیتامین C هه‌یه‌ له‌جه‌سته‌ت پێویسته‌ له‌و باره‌دا جگه‌ر، سپڵ ، شه‌ربه‌تی لیمۆ، پرته‌قالq، شیلك، تور، سێو، كه‌له‌رم، مه‌عده‌نوس، ته‌ماته‌ بخۆیت.

گه‌ر ئازاری جومگه‌كانت هه‌بوو واتا كه‌می ڤیتامین  D  یت هه‌یه‌.

رۆنی جگه‌ری حوت، ماست، زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌، وه‌ستان له‌به‌ر تیشكی خۆر، باشترین چاره‌سه‌ره‌.

گه‌ر هه‌ستت به‌ماندوكردن كرد له‌كه‌مترین جوڵه‌ و برینه‌كانت به‌ هیواشی ساڕێژ بوون ئه‌وه‌ كه‌می ڤیتامین E يت هه‌یه‌، پێویسته‌ سه‌وزه‌ گه‌ڵاییه‌كان وه‌ك كاهو ، جه‌رجیر، مه‌عده‌نوس، سپێناخ، زه‌یت به‌ گه‌نمه‌ شامی، گه‌نمه‌ شامی سۆسی گه‌نم به‌كاربهێنرێت.


PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket