riklam

سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر چه‌ند پرسێك تاوتوێده‌كه‌ن

عیراق 02:42 PM - 2015-05-29
له‌ ساڵی 2003 وه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی لێپرسراوێكی قه‌ته‌رییه‌ بۆ عیراق

له‌ ساڵی 2003 وه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی لێپرسراوێكی قه‌ته‌رییه‌ بۆ عیراق

ئه‌مڕۆ 29-5-2015، د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ خالد بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا په‌رۆشی عیراقی بۆ  په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كه‌ ببێته‌ مایه‌ی زامنكردنی ئاسایش و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان، دوپاتكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار خۆشحاڵی خۆی ده‌ربرِی له‌ ساڵی 2003 وه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی لێپرسراوێكی قه‌ته‌رییه‌ بۆ عیراق و  گرنگی سه‌ر له‌نوێ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ری له‌ به‌غدا دوپاتكرده‌وه‌و به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفیكرد بۆزیاتر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی كرد به‌ پێویستی یه‌كخستنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر كه‌ ته‌نیا هه‌رِه‌شه‌ نیه‌ بۆ سه‌ر عیراق به‌ڵكو بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌و جیهانیش.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك مه‌عسوم پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی رێ و شوێنه‌ پراكتیكیه‌كان خسته‌ڕوو بۆبه‌دیهێنانی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی راسته‌قینه‌ كه‌ هیچ كه‌سێكی لێ بێ به‌ش ناكرێت ته‌نیا داعش و تیرۆرستان و تاوانكاران نه‌بێ، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی چه‌سپاندنی كه‌ش و هه‌وای ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێبورده‌یی.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ خالد بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه‌ سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ خۆشحاڵی نیشانداوه‌ بۆ به‌سه‌ردانه‌كه‌ی و رایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر  شانازی ده‌كات به‌ عیراق  و هه‌وڵده‌دات بۆ  به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له‌ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر و به‌شداریده‌كات له‌م هه‌وڵانه‌دا له‌ ئاسته‌ جیاجیاكاندا.

هه‌روه‌ك ئاماده‌یی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ری دوپاتكرده‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی پێویست به‌ عیراق له‌ ئاسته‌ جیاجیاكانی  سیاسی و ئابوری.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket