riklam

نوێكراوه‌ته‌وه‌.. له‌هه‌ولێر كه‌سێك كوژراو بكوژه‌كه‌ش ده‌ستگیركرا

کوردستان 12:47 PM - 2015-05-29
له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر

له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی له‌شاری هه‌ولێر كه‌سێك هاوڕێكه‌ی خۆی كوشت.

رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-5-2015  پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بوونی روداوێكی كوشتن له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی 32 پارك .

راشیگه‌یاندوه‌، دوای گه‌یشتنی پۆلیسی فریاكه‌وتن بۆ شوێنی روداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد، به‌ناوی ( ز ، ی ) ته‌مه‌ن ( 30 ) ساڵان كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌كوشتنی براده‌رێكی خۆی به‌ناوی ( ت ح ا ) ته‌مه‌ن ( 35 ) ساڵان، كه‌به‌ وته‌ی بكوژه‌كه‌ هه‌ردووكیان واته‌ بكوژ و كوژراوه‌كه‌ پێشتر شه‌ریك بوون له‌مامه‌ڵه‌دا.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كوشتنه‌كه‌ش پۆلیس له‌ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ و بكوژیش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ .


PUKmedia په‌یجی تایبه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket