riklam

ناوچه‌یه‌كی تری ئه‌نبار كۆنتڕۆڵكرا

عیراق 11:49 AM - 2015-05-29
155 بۆمبی چێنراو پۆچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌

155 بۆمبی چێنراو پۆچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌

له‌پارێزگای ئه‌نبار ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ 29-5-2015، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی نێوان پردی (الشیحة، ناظم التقسیم)یش راگه‌یه‌ندرا.

عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا هێزه‌كانی عیراق به‌ هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان توانیویانه‌ ناوچه‌یه‌كی نێوان پردی (الشیحة، ناظم التقسیم)ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار كه‌ گه‌مارۆدراو بوو له‌ تیرۆستانی داعش پاكبكرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌: 155 بۆمبی چێنراو پۆچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها 13 ئۆتۆمبێلی تیرۆرستان سوتێنراون و به‌ده‌یان تیرۆرستیش كوژراون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ ته‌واوی له‌ تیرۆرستانی داعش پاكده‌كرێته‌وه‌.


جێی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی پارێزگای ئه‌نبار له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی عیراق به‌ هاوكاری چه‌كدارانی هۆزه‌ عه‌شایره‌كان و حه‌شه‌د شه‌عبی ده‌ستی پێكردووه‌و توانراوه‌ چه‌ندین ناوچه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن و له‌ تیرۆرستانی داعش پاكبرێنه‌وه‌.


PUKmedia    وه‌رگێڕان / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket