riklam

به‌غدا.. له‌دوو ته‌قینه‌وه‌دا 40 كه‌س شه‌هیدو برینداربوون

عیراق 10:35 AM - 2015-05-29
له‌ دوو هۆتێلی به‌ناوبانگ ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه‌

له‌ دوو هۆتێلی به‌ناوبانگ ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه‌

شه‌وی رابردوو 28-5-2015، له‌ شاری به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه‌ روویداوه‌و به‌هۆیانه‌وه‌ 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداربوون.


سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان رایانگه‌یاندووه‌: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناو گه‌راجی هۆتێل بابل له‌ ناوچه‌ی جادریه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوبووه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ناو گه‌راجی هۆتێل شیراتۆن له‌ گۆڕه‌پانی فرده‌وس ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

راشیانگه‌یاندووه‌: به‌هۆی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ 12 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و 28 كه‌سی تریش برینداربوون.



PUKmedia   وه‌رگێڕان / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket