riklam

ئامه‌د.. بۆیه‌كه‌مجار سیسته‌می هاتوچۆی پاس به‌ غاز كاری پێده‌كرێت

کوردستان 10:02 AM - 2015-05-29
له‌ ئێستادا 4 له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ شۆفێره‌كان ژنن

له‌ ئێستادا 4 له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ شۆفێره‌كان ژنن

له‌ رێورِه‌سمێكی شایسته‌دا شاره‌وانی ئامه‌د 22 پاسی مۆدێرنی خسته‌كاره‌وه‌، حیكمه‌ت ئاڵتوغ به‌رپرسی هاتوچۆی ئامه‌د كه‌ خۆشی هه‌ستاوه‌ به‌ پێشنیاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ های تێچونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌، 48 پاسه‌و هه‌ر پاسێك 90 سه‌رنشین له‌ خۆی ده‌گرێت.


سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ یان به‌نمایشكردنی 22 پاس بوو به‌ ته‌واوی شه‌قامه‌ سه‌ ره‌كییه‌كانی ئامه‌د، به‌ ئاماده‌بوونی گوڵتان كاشناك سه‌رۆكی ‌‌شاره‌داری گه‌وره‌ی ئامادو هاوسه‌رۆكی شاره‌داری و لایه‌نه‌ ‌حكومی و حزبییه‌كان.

له‌سه‌ره‌تادا حیكه‌مه‌ت ئاڵتوغ به‌رپرسی به‌رِێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی ناوشاری ئامه‌د باسی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی به‌ غاز كردنی پاسه‌كان و به‌ های تێچوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كرد.


دواتر گوڵتان كاشناك باسی گرنگی پرۆژه‌كه‌و رۆلی ژنانی كرد، چونكه‌ له‌ ئێستادا 4 له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ شۆفێره‌كان ژنن، بۆیه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ وتی ده‌بێت بواری زیاتر و هاوكاری زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژنان زیاتر بتوانن ببن به‌ شۆفێری شاره‌وانی.

پاشان زیا پار كاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ په‌رله‌مانی توركیاو شاره‌زا له‌ ئابوریدا باسی له‌ چۆنیه‌تی سودو قازانجی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كردو وتی: له‌ ماوه‌ ی 3 ساڵدا ده‌توانرێت ته‌واوی تێچووی خه‌رجی پرۆژه‌كه‌ به‌ ده‌ست بهێندرێته‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ داهاتی ئه‌و پاسانه‌ بۆ شاره‌وانی ده‌گه‌رِێته‌وه‌، چونكه‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و پاسانه‌ له‌ پێشوشدا له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه‌  بووه‌.

حیكه‌مه‌ت ئاڵتوغ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ده‌توانێت هاوكاری شاره‌كانی باشوری كوردستانیش بكات، هه‌ركاتێك داوای لێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سیسته‌می رێكخستنی شاره‌كان به‌ ستانداردێكی تازه‌ی هاتووچۆ رێكبخرێت.

PUKmedia    هونه‌ر عه‌دنان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket