riklam

گه‌نجانی رانیه‌ ده‌فڕن

کوردستان 10:28 PM - 2015-05-28
.

.

به‌ ئاماده‌بوونی حه‌مید عه‌بدوڵڵا سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و هیوا قه‌ره‌نی قائیمقامی قه‌زای رانیه‌و هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌ی سه‌ر به‌ رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، به‌هاوكاری یانه‌ی هه‌ڵۆكانی سلێمانی چالاكییه‌كی ناوازه‌ی فڕینی به‌ئاسماندا (په‌ره‌گلایده‌ر) بۆ كۆمه‌ڵێك وه‌رزشكار ئه‌نجامدا، كه‌ له‌سه‌ر شاخی كێوه‌ڕه‌ش له‌ به‌رزاییه‌كانی گڵه‌زه‌رده‌ بۆ گوندی قوره‌گۆ به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌باره‌ت به‌و چالاكییه‌، خالید قادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌نجانی رانیه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: مه‌به‌ستمان له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌، هاندانی گه‌نجانه‌ بۆ به‌شداریكردنیان له‌یاری فڕین به‌ئاسماندا (په‌ره‌گلادیه‌ر)، كه‌ پێمانوایه‌ ئه‌م چالاكییه‌ سه‌رچڵییه‌، نزیكه‌ له‌سروشتی گه‌نجان خۆیانه‌وه‌و له‌ئاستی جیهانیشدا به‌یه‌كێك له‌چالاكی و یارییه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كان داده‌نرێت، له‌هه‌مانكاتدا سروشتی شاری رانیه‌ كه‌ شاخی كێوه‌ره‌ش و ده‌شتی بیتوین له‌خۆده‌گرێت، ناوچه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م چالاكییه‌، بۆیه‌ خوازیارین له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانین گروپێكی تایبه‌ت له‌ناو گه‌نجانی شاره‌كه‌مان دروستبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی  ئه‌وجۆره‌ چالاكییه‌ گه‌شه‌ پێبده‌ن.

وتیشی: خۆشحاڵین كه‌ ئه‌مڕۆ كچێكی شاره‌كه‌مان به‌شداری له‌ فڕین به‌ئاسماندا كرد، كه‌ ده‌كرێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت بۆ به‌شداریكردنی زیاتری كچان له‌و یارییه‌.

PUKmedia ئاری مسته‌فا - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket