نامه‌یه‌ك بۆ پاڵپشتیكردن له هه‌ده‌په
کوردستان 08:47 PM - 2015-05-28.
له‌ئێستادا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌كو پێگه‌یه‌كی گرنگ هه‌ژمارده‌كرێت له‌مێژووی سیاسه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی گرنگ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ دڵنیابونه‌وه له‌پاڵپشتییه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی، كه به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌یه.
پێویسته پارتی فه‌رمانڕه‌وا "ئه‌كه‌په" به‌لانی كه‌م 367 كورسی هه‌ڵبژاردنه‌كان بباته‌وه تاوه‌كو به‌وشێوه‌یه‌ی ده‌خوازێت ده‌ستور بگۆڕێت. ئامانجی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌كارهێنانی هه‌ڵبژاردنه له هێنانه‌كایه‌ی دامه‌زراندنی ده‌ستورێكی نوێ كه بتوانێت له رێگایه‌وه شێوازی سه‌رۆكایه‌تی به‌قۆناغێكی تری ده‌سه‌ڵاتدا ببات. له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌ردۆغان وتویه‌تی "پێویسته ئێمه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ هێنانه‌كایه‌ی ده‌ستورێك و سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی نوێ بۆ ناو توركیایه‌كی نوێ".
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌كه‌په‌و ئه‌ردۆغان زیاتر هه‌ڵوێستێكی نه‌یارانه‌یان گرۆته‌به‌ر دژی پرۆسه‌كان ئاشتی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆیان كه كێ بوو بۆ یه‌كه‌مینجار پرۆسه‌ی ئاشتی چه‌سپاندووه ئه‌ویش به رێكخستنی وتووێژه‌كانی نێوان عه‌بدوڵا ئۆجالان، هاكان فیدان، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا، كه هه‌ده‌په رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له ئاشته‌وایی نێوانیاندا. پێویسته ئه‌كه‌په رێگای پێنه‌درێت میانیزمه‌كانی پێشوو بگرێته‌وه به‌ر دژ به‌پرۆسه‌ی ئاشتی، نیشانه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌ده‌په وه‌كو ده‌نگێك بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی وه‌رگێڕانی بۆ ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌وه بۆ ئه‌و پارته شتێكی گرنگ ده‌بێت كه توانای زیادكردنی داواكارییه‌كانی هه‌بێت.
ئه‌و به‌رهه‌ڵستییه‌ی هه‌ده‌په روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه ترس و رێزی لایه‌نی به‌رامبه‌رێتی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نابێت به‌شێوه‌یه‌كی نزم ته‌ماشابكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ده‌په وه‌كو پارتێك له‌سه‌ر مافی خۆی كارده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی كه وه‌كو كاندیدی سه‌ربه‌خۆ كاربكات هه‌روه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشودا روویدا، تاوه‌كو له‌كاریگه‌ری له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووركه‌وێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ستراتیژییه‌كی مه‌ترسیداری گه‌وره‌ی هه‌ده‌په بوو، كه تیایدا ته‌نها له‌سه‌دا 6.5 ی ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2011دا به‌ده‌ستهێنا.
ئایا ده‌بێت پارته‌كه شكستبهێنێت له نوێنه‌رایه‌تی خۆی له پارله‌ماندا كه تیایدا وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ره‌چاوبكرێت، له‌كاتێكدا زۆر نزیكه لێوه‌ی. بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رزبكاته‌وه‌و ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌دیبهێنێت، پێویسته یه‌كه‌مین شت هه‌ده‌په به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌ببات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌و په‌یامی ئاشتی له‌ناو سه‌رجه‌م ده‌نگده‌راندا بڵاوبكاته‌وه.
پێویسته ئه‌و پارته به‌بێ هیچ رێگرییه‌كی سیاسی و یاسایی كاربكات ئه‌ویش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشودا روبه‌ڕووی بوه‌وه‌و تیایدا چه‌ند نافه‌رمانییه‌ك و چه‌ند پێشێلكارییه‌كی تری هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ری تۆماركرا. بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی سیستمێكی دادوه‌رانه هه‌یه، پێویسته هه‌ده‌په هاوكاری سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانی پێبگات، بۆ نموونه، هه‌ماهه‌نگی خۆیان پیشانبده‌ن و ببن به‌چاودێری سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن.
ئاشتی له كوردستان وا له‌هاوڕێیانی كورد‌و پاڵپشتیكارانی پرۆسه‌كه ده‌كات - به‌تایبه‌تی سیاسه‌تمه‌داران و پارێزه‌ران و چالاكوانانی مافه‌كان و رۆژنامه‌نوسه‌كان، كه هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ی هه‌ده‌په ئه‌گه‌ری گۆڕانی گرنگی سیاسی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا.
داواتان لێده‌كه‌ین له‌نزیكه‌وه چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و بێنه پاڵ ده‌سته‌ی چاودێرانی ئێمه‌ی به‌ریتانیا له دیاربه‌كر له توركیا، له رۆژانی 4 بۆ 9ی حوزه‌یران و بڕواننه ئه‌و رێگایانه‌ی هاوكاری هه‌ده‌په ده‌كات كه هه‌ڵمه‌تی ئاشتی و ئاشته‌وایی له‌نێوان توركه‌كان و كورده‌كاندا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌نگاوی ناوه‌ته ئاستێكی نوێ، له‌ماوه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردندا، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و داخوازییانه‌ی له‌پێش نه‌ورۆزدا عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاماژه‌ی پێدان له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی میكانیزمه‌كان بۆ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی وتووێژ له‌سه‌ركراوی جددی.
پێویسته ئه‌م گه‌شه‌كردنه ئه‌رێنییانه له‌ده‌ست نه‌چن و رێگا كۆنه‌كانی پێشوتر دووباره‌نه‌بنه‌وه. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش كاریگه‌رییه‌كی گرنگی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م قسانه‌و چاره‌نوسی كورده‌كان ده‌بێت.
ئه‌م یاداشته له‌لایه‌ن ئه‌م كه‌سانه‌وه ئیمزاكراوه:
لۆرد ئاڤبوری. لۆرد ری. مارگارێت ئه‌ون. جیڵ ئیڤانس. جین لامبێرت. جۆن به‌رگه‌ر. بروس كینت. پاكس كریستی. گاریس پیرس. پرۆفیسۆر ماری داڤیس. نی‌ك هیڵدیار. ستێفن سمێڵی. دكتۆر دێریك واڵ. كارۆڵ مان. جۆن هه‌نته‌ر. ده‌یڤد مۆرگان. لێس لێڤیدۆ. گاردن پیته‌رز. دی سیرڵ. ره‌سڵ فراسه‌ر. برۆنین جۆنس. ساڵح مامون. دێسمۆند فێرناندز. دافید ئیوان. پله‌ید كایمرو. زاهیر باهیر. دكتۆر تۆڤ سكه‌تناب كانگاز. یاگمور سوتكو. ئازاد دیوانی. سارا پاركه‌ر. لیندزی جێرمان. ئالیستێر لیۆن. جۆن هۆبسن. دكتۆر ئۆستن رید. تریڤه‌ر راین. رۆژین تاسمان. سین هۆكی. عه‌لی هاس. دكتۆر تۆماس جێفری میڵی. سینسیا كۆكبۆرن. ئامریت ویڵسن. گڵین هاریس. باری وایت. پرۆفیسۆر نادجه ئه‌ل عه‌لی. دكتۆر فێلیكس پادڵ. یه‌شار ئیسماعیل ئۆگلو. جۆناسان بلۆچ. هۆزان مه‌حمود. مایكڵ ئێلمان. تۆنی سیمسن. ئیسابێل قه‌یسه‌ر. پانیز موساویی. جۆی ریان. ماجی بۆدن. ره‌س واڵته‌ر. ره‌یچڵ بیرد. ئێن ئارگه‌ن كاكیر. رۆبه‌رت ئاكتكینس.خاتتاچور پیلیكییان. دكتۆر جۆهانا ریحا. كه‌یتئۆسامۆر. پیته‌ر تاتچێڵ. فایز ئێم بالوچ.
PUKmedia و/ رامان به‌هادین
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27