riklam

لیژنەكەی دەستور لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی رێككەوتن

کوردستان 07:30 PM - 2015-05-28
له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌ستپێده‌كه‌ن

له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌ستپێده‌كه‌ن

لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوری هەرێم لەسەر بەڕێوەبردنی دەستەی سەرۆكایەتی رێككەوتن و لەدوو شەممەی داهاتوشەوە كارەكانی هەمواركردنەوەی دەستور دەستتپێدەكەن.

گۆران ئازاد ئەندامی لیژنەی‌ ئامادەكردنەوەی‌ دەستوری‌ هەرێم بۆ راپرسی‌ بە PUKmediaی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ 2015/5/28ی لیژنەكەماندا لەسەر بەڕێوەبردنی دەستەی سەرۆكایەتی رێككەوتین كە بەشێوەی دەوری بێت و  بەتیروپشك دیاری دەكرێن، لەیەكەم دەوریشدا سەرۆكی لیژنەكە بەر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگرەكەی بۆ توركمانەكان و  سكرتێرەكەش بۆ ئاشورییەكان بووە.

وتیشی:وەك لیژنەكەمان لەكارەكانمان بەردەوامدەبین لەسەر ئامادەكردنی دەستورێكی نوێ بۆ هەرێمی كوردستان و لە رۆژی دوو شەممەی داهاتوشەوە وەك لیژنەكە میكانیزمی دەستپێكردنی كارەكانمان بۆ هەمواركردنەوەی دەستور دادەنێین.

پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەكی 21 ئەندامی بۆ هەمواركردنەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێم پێكهێنا كە دەبێت لەماوەی 90 رۆژدا كارەكانی هەمواركردنەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێم تەواو بكات و بۆ راپرسی ئامادەیی بكات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket