چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌ژاری ئاسایش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 07:20 PM - 2015-05-28.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌لار و به‌ئاماده‌بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری حزبی و حكومی و خانه‌واده‌و كه‌سوكاری چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌ژاری ئاسایش به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به سرودی ئه‌ی ره‌قیب و وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكردو، له‌لایه‌ن باوكی شه‌هیده‌وه مۆمێك بۆ ماته‌می شه‌هید داگیرسێنراو دواتر وتاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خوێنرایه‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی له‌وتاره‌كه‌یدا باسی له‌سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتیی كرد‌و رایگه‌یاند: له چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌ژاری ئاسایش، زیاتر جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له پارێزگاریكردنی مام جه‌لال و رێبازه‌كه‌ی یه‌كێتیی، ئه‌مڕۆ زیاتر پڕشانازی و به‌جۆش ده‌بین بۆ چوونه‌وه و مانه‌وه له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ و پاراستنی ئاسایش و ئارامی كوردستان .
رونیشكرده‌وه: چ له‌سه‌رده‌می شاخدا وچ له‌ئێستادا كه تیرۆرستانی ره‌شپه‌رستی داعش یه‌خه‌ی خاكه پیرۆزه‌كه‌مان و نیه‌تی پیسیان به‌رامبه‌ر به رۆڵه‌كانمان مه‌ڵۆ داوه، یه‌كێتیی هه‌میشه له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه شه‌هیدی داوه‌و شكستی به دوژمنان هێناوه، فه‌رمانده‌كانی هاوشانی پێشمه‌رگه‌كانیان جه‌نگاون و شه‌هیدكراون، كه حسین مه‌نسورو شێركۆ فاتیح شوان و كه‌مالی سه‌ید ئاغا و هه‌ژاری ئاسایش و سه‌ڵاح دیلمانی و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی تر شه‌هیدبوون.
سه‌نگاوی باسیله‌وه‌شكرد: له‌شه‌ڕی داعشدا هه‌زار و 203 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، كه له‌نا وشه‌هیده‌كاندا 835 یان پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده‌ی رێبازه‌كه‌ی یه‌كێتین و زیاتر له 100 یان فه‌رمانده‌و پله‌دارن .
دواتر به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: شه‌هید هه‌ژار له‌ناو دڵی هه‌مووماندا زیندوه، به‌ڵێن به ئه‌و ته‌واوی شه‌هیده‌كانی رێگای ئازادی كوردستان ده‌ده‌ین كه تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌رگیز له‌بیریان ناكه‌ین.
پاشان وتاری ئاسایشی گشتی هه‌رێم و په‌خشانێك له‌لایه‌ن عه‌لی په‌رله‌مان و شیعرێك له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له مه‌لا ئیدریس و ئه‌حمه‌د وه‌هاب خوێنرایه‌وه‌و چه‌ند سۆز‌و گۆرانیه‌ك پێشكه‌ش كرا، له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمی چله‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده هه‌ژاری ئاسایش له‌لایه‌ن په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری كه‌لاره‌وه دوو رێزلێنان به هه‌ریه‌ك خاتوو نازه‌نین دایكی شه‌هید و مامۆستا موژده خێزانی شه‌هید پێشكه‌ش كرا‌و كۆتای به‌سرودی مه‌شخه‌ڵان كۆتای به‌مه‌راسیمه‌كه هات ومه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیانه‌وه رێكخرابوو.
شه‌هید خه‌لیل ئیبراهیم ناسراو به هه‌ژاری ئاسایش له ساڵی 1968 له‌گوندی باریكه‌ی سنوری قه‌زای خانه‌قین له‌دایكبووه‌و له‌سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه‌و یه‌كێك بووه له‌پارتیزانه قاره‌مانه‌كانی سنوری گه‌رمیان و به‌شداری چه‌ندین داستانی قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه له‌سنوری گه‌رمیان كردوه‌و له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستان و به‌تایبه‌ت گروپی تیرۆرستی داعش رۆڵی قاره‌مانانه‌ی له‌سنوری گه‌رمه‌سێردا هه‌بووه‌و له گوندی ته‌لمه‌غاری باشوری كه‌ركوك له 18-4-2015 شه‌هیدبوو.
PUKmedia سامان یاروه‌یس فۆتۆ : كاوه جاسم
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28